پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سەرەخۆشی لە خەڵکی بەریتانیا دەکات

دادوەر عەبدولجبار عەزیز حەسەن بەناوی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی هەرێم سەرەخۆشی لە خەڵكی بەریتانیا كرد.
ئەمڕۆ 13/9/2022 دادوەر عەبدولجبار عەزیز حەسەن، سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان بەرێگەی دەیڤید هانت ، كونسوڵی گشتی بەریتانیا لە هەرێم، پرسەو سەرەخۆشی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستانی بۆ كۆچی دوایی خاوەنشكۆ شاژن ئەلیزابێتی دووەم، بە حكومەت و گەلی بەریتانیا گەیاند.
سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری ، بەناوی ئەنجومەنی دادوەری و دادگای پێداچوونەوەو  تەواوی دادوەرانی هەرێمی كوردستان و هاوڕێ لەگەڵ جێگر و ژمارەیەك ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی كوردستان، هاوخەمی و سەرەخۆشی خۆیان لە تۆماری پرسەدا بە حكومەت و گەلی بەریتانیا گەیاند.