پێنج ملیۆن دینار بۆ به‌شێك له‌ قوربانیانی كۆرۆنا خه‌رجده‌كرێت

بەپێی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستان، ڕەزامەندی دراوە لەسەر خەرجكردنی پێنج ملیۆن دینار وەك بەخشین “مینحە” بۆ یەك جار، بۆ خانەوادەی ئەو پزیشك و كارمەندە تەندروستییانەی لە كاتی دەوامی فەرمیدا تووشی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و بەم هۆیەوە كۆچی دواییان كردووە.

لە نووسراوەكەدا هاتووە كە ئەوانەی مینحەكە دەیانگرێتەوە خانەوادەی 89 خێزانن و بە خانەوادەی شەهیدانی كۆرۆنا دەناسرێن

ھەواڵی زیاتر