وەزارەتی سامانە سروشتییەکان: لە مانگی تشرینی یەکەم دەست بە دابەش کردنی نەوتی سپی دەکرێت


وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە فەرمانی مەسرور بارزانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، هەردوو وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ دابینکردنی نەوتی سپی ماڵان راسپێردران.

ئاماژە بەوەش درا، بۆ ئەم مەبەستە، کەمال محمد ساڵح وەزیری سامانە سرووشتییەکان بە وەکالەت بڕیاریدا دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی کاری پێویست بۆ دابینکردن و دابەشکردنی نەوتی سپی بە سەر هاووڵاتیان لە مانگی داهاتوودا دابکرێت.

لە راگەیەندراوەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی سامانە سروشتییەکاندا هاتووە، ” بڕیارە لە مانگی تشرینی یەکەم، لە سەرەتادا لە ناوچە شاخاوییەکان( ناوچە ساردەکان) بە شێوەی پاڵپشتیکراو دەست بە دابەشکردنی نەوتی سپی دەکرێت.

ھەواڵی زیاتر