رووداوەکانی 11ی سێپتێمبه‌ری 2001 بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا، كاریگه‌ری سیاسی و ستراتیژی له‌سەر وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی دروستكرد و زنجیرەیەك گۆڕانکاری بەدوایخۆیدا هێنا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 11ـی ئەیلول/ سێپتێمبەری 2022، 21 ساڵ بەسەر هێرشەکانی 11ی سێپته‌مبه‌ری 2001ـدا تێدەپەڕێت، کە بەهۆیەوە جگە لە هێرشبەرەکان 2977 کەس لە هاووڵاتی بیانی و ئەمەریکی گیانیان لەدەستدا.
رۆژی سێشەممە 11ـی سێپتێمبەری 2001، 19 تیرۆریستی رێکخراوی قاعیدە، چوار فڕۆکەی ئەمەریکیان رفاند و لەرێگەی فڕۆکەکانەوە دوو تاوەری بازرگانیان لە نیویۆرك کردە ئامانج، سێ لە هێرشەکان سەرکەوتووبوون لە پێکانی چەند ئامانجێك، بەڵام فڕۆکەی چوارەم بەهۆی ونکردنی رێگاوە لە ویلایەتی پێنسلڤێنیا کەوتە خوارەوە.
هەرچەندە لە کۆی 19 رفێنەرەکە 15 کەسیان سعوودی بوون و سەرۆکی رێکخراوی قاعیدە ئوسامە بن لادنیش سعوودی بوو، به‌ڵام هه‌ر زوو هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری رەتکردەوە، سەرکردەکانی سعوودیە پێیان وابوو هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر لە ئەفغانستان پلانی بۆ دانراوە و لە هامبۆرگ رێکخراوە و لە ئەمەریکا جێبه‌جێكراوه، بەڵام ئه‌مه توڕەیی ئەمەریکای كه‌منه‌كرده‌وه.
هێرشەکانی قاعیدە، بۆچوونی سعوودییه‌ی بە شێوەیەکی بەرچاو گۆڕی و دواجار ئەو وڵاتە و ئیمارات پێكه‌وه ئیخوان موسلمینیان وەک هەڕەشەیەکی گەورەی ناوچەیی ناساند، دواتر میسر لە ساڵی 2014 بە فەرمی ئیخوان موسلمینی وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی له قه‌ڵه‌مدا.
کاریگەری 11ی سێپتێمبه‌ر، پەیوەندییەکانی ئەمەریکای لەگەڵ هەموو هاوبەشە عەرەبەکانی لە کەنداو بەهێزتر کرد، جگه له سعوودیه كه ئه‌وكات له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ره‌وتێكی دژه سعوودییه هه‌بوو، هه‌رچه‌نده دواتر ده‌ركه‌وت كه ئه‌و وڵاته هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به گرووپه تیرۆریستیه‌كانه‌وه نییه و به‌ڵگه‌ش له‌به‌رده‌ستی ئه‌مه‌ریكادا نه‌بوو كه سعوودیه له‌پشت هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ره‌وه بووبێت.
پێش هێرشەکانی 11ی سێپتێمبەر، ئیمارات سەبارەت بە ئیسلامگەرایی له وڵاته‌كه‌ی له‌به‌رده‌م دوو رێگه‌دابوو، هەروەها لەنێو ئەو وڵاتانەدا بوو کە بەشێوەیەکی دیپلۆماسی دانی بە بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان لە ئەفغانستاندا نابوو، به‌ڵام لە ساڵی 1994دا به‌فه‌رمی چالاكی ئیخوان موسلمینی ئیماراتی و کۆمەڵەی ئیسلاحی له‌وڵاته‌كه‌ی هه‌ڵپه‌سارد.
پەیوەندی نێوان ئەمەریکا و ئیمارات لە 11ی سێپتەمبەرەوە بەهێز بووە، چونکە ئیمارات وەک هاوبەشێکی سەربازی گرنگ رۆڵی گێڕاوە و بەشداری لە هەموو شەڕێکی سەربازی ئەمەریکادا کردووە، جگە لە داگیرکردنی عێراق لە ساڵی 2003 .
پەیوەندی نێوان گۆڕانی رژێم و شەڕی تیرۆر، عەرەبی لە بانگەوازەکانی ئەمەریکا بۆ دیموکراسی دوورخستەوە، بەتایبەت دوای ئەوەی شەڕەکانی ئەفغانستان و عێراق ناسه‌قامگیری لێكهوتهوه، سەرەڕای هەموو ئەو هەوڵە میدیاییه‌ی ئیدارەی بوش دەیکرد بۆ جوانكردنی وێناكانی ئەم دوو جەنگە.
بە گوتەی جۆرج بوش، راستەوخۆترین كاریگەری 11ی سێپتێمبەر لەسەر پەیوەندییەكانی ئەمەریكا و كەنداو بەكارهێنانی بنكه‌ی ئاسمانی ئه‌لعوده‌یدی قه‌ته‌ری بوو، كە وەك بنكەی پێشەنگی فەرماندەیی ناوەندی ئەمەریكا كاری ده‌كرد و بەم شێوەیە بووە ناوەندی زۆربەی چالاكییە سەربازییە ئاسمانییه‌كانی ئەمەریكا لە ناوچەی کەنداو و بۆ هێرشكردنه سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان و ئه‌لقاعیده له ئه‌فغانستان به‌كاریده‌هێنا.