كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته زیاتر له ساڵێكیان پێویسته.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق رێكبهون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته له وڵات، ئه‌وا كۆمسیۆنه‌كه‌یان پێویستی به ماوه‌ی ساڵێك بۆ ساڵ و نیوێك ده‌بێت، بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و پرۆسه‌یه پێویستی به 300 ملیۆن دۆلار ده‌بێت و كه پێویسته له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردنه‌وه بۆیان دابین بكرێت.
سه‌رچاوه‌كه‌ی كۆمسیۆن روونیكردووه‌ته‌وه، ته‌واوكردنی ئاماده‌كارییه‌كان و ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو، ته‌نیا په‌یوه‌ست نییه به كۆمسیۆنه‌وه، به‌ڵكو پێویستی به رێكاری حكومی و ئه‌منی هه‌یه.
سه‌باره‌ت به دیاریكردنی واده‌ی هه‌ڵبژاردنیش، كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، له ده‌سه‌ڵاتی په‌رله‌مان و سه‌رۆك وه‌زیراندایه كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كان دیاری بكه‌ن، نه‌ك كۆمسیۆن.
دوای ئه‌وه‌ی له (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2021)، هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌نجامدرا، به‌ڵام به‌هۆی رێكنه‌كه‌وتنی لایه‌نه براوه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌سه‌ر پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در، له ئێستادا لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق بۆ ده‌ربازكردنی وڵات له دۆخی چه‌قبه‌ستووی سیاسی، تاووتوێی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژادنی پێشوه‌خته ده‌كه‌ن.