پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

ھەڤاڵی تێکۆشەر و دێرینی پارتی (عومەر میرانی) کۆچی دوایی کرد

بەداخەوە هەڤاڵ و کادیری تێکۆشەر و دێرینی پارتی (عومەر میرانی) خوارزای رێزدار (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ بە نەخۆشی کۆچی دواییکرد.

بەم بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بەڕێز (فازڵ میرانی) سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی و بنەماڵە و تەواوی کەسوکار و هاوڕێ و هەڤاڵانی خوالێخۆشبوو (عومەر میرانی) دەکەین و لە خوای گەورە داواکارین سەبووری و ئارامی بە هەموولایەک ببەخشێت و گیانی هەڤاڵی کۆچکردوویش بە بەهەشتی بەرین شادبکات.