بانکی ناوەندی عێراق هۆشداریدا بە هاوڵاتییان لە مامەڵەکردن لەگەڵ ئەو فەرمانگە و کۆمپانیا بێ مۆڵەتانەی کە بانگەشەی پێدانی پێشینە، قەرز، یان هەر ئاسانکارییەکی تری قەرز دەکەن.
بانکی ناوەندی (8-9-2022) لە راگەیەنراوێکدا کە دەستکەوتووە ئاماژەی بە دیاردەی ڕیکلامکردن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد بۆ فەرمانگە و کۆمپانیا بێ مۆڵەتەکان کە پەرە بە پێدانی ئاسانکاری قەرز دەدەن (پێشینە، قەرز… هتد).
هەروەها هۆشداریدایە ئەو کەسانەی کە بەشداری ئەم چالاکییانە دەکەن لە پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی بانک و یاسا کارپێکراوەکان، بە تایبەت مادەی (٣)ی یاسای هەموارکراوی بانکی ژمارە ٩٤ی ساڵی ٢٠٠٤، و کە ئاماژە بەگرتنەبەرى ڕێوشوێنی یاسایی دەکات لەدژى ئەو کەسانەى بێ مۆڵەت کاردەکەن.