* ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: ئا‌یاكس ـ گڵاسكۆ 19:45، ئینتراخت ـ لیسبۆنا 19:45، ناپۆلی ـ لیڤه‌رپوول 22:00، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ـ پورتۆ 22:00، كله‌ب بروج ـ لیڤه‌ركووزن 22:00، ئینته‌ر میلان ـ بایرن میونشن 22:00، تۆتێنهام ـ مارسێ 22:00.
* ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی زۆرترین خولهك یارییان له چامپیۆنزلیگ كردووه: كاسیاس 16267 خولهك، كریستیانۆ 16189 خولهك، مێسی 12969 خولهك، رائول 12179 خولهك، بووفۆن 12000 خولهك، مالدینی 11932.
* جیۆنتۆلی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یانه‌ی ناپۆلی: له باره‌ی گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ هیچ گفتووگۆیه‌كی راسته‌قینه‌مان له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد نه‌كردووه.
* لە بەردەم زیاتر لە 20 هەزار هاندەر یانەی ئۆڵمپیاکۆسی یۆنانی بە فەرمی مارسێلۆی بەڕازیلی وەکو یاریزانی نوێی یانەکە پێشکەشی هانده‌ران کرا، مارسێلۆبا گرێبەستێکی سەربەست رووی لە یانە یۆنانیەکە کرد دوای ئەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ ریال مه‌درید کۆتایی هات، گرێبەستەکەشی لەگەڵ ئۆڵمپیاکۆس بۆ ساڵێک دەبێت و دەتوانن دوای ئەو ماوەیە گرێبەستەکەی نێوانیان نوێ بکەنەوە.
* مارسێلۆ لەگەڵ ئۆڵمپیاکۆسیش هه‌مان ژماره و درێسی ریال مه‌درید ژمارە 12 دەپۆشێت و دەیەوێت ئه‌م وه‌رزه هاوکاری تیپەکەی بکات لە بردنەوەی 48ـه‌مین ناسناوی خولی یۆنانی، کە ئۆڵمپیاکۆس لە دواین سێ وەرزدا لەسەریەک بووەتە پاڵەوانی یۆنان.
* بەپێی رۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی جۆردان هێنده‌رسۆن ناوەڕاستکاری لیڤەرپوول تووشی پێکان بووە لە ئەژنۆی و بەهۆیەوە لە یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی لیڤەرپوول لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر ناپۆلی ئامادە نابێت و چاوەڕێ دەکرێت لە یارییەکانی داهاتوو بەرامبەر وۆڵڤرهامتن و ئەیاکس و چێڵسیش نەتوانێت یاریی بکات.
* میدیاکانی ئیتاڵیا ئاشکرایان کردووە، پۆل پۆگبا و یۆڤێنتۆس بڕیاریان داوە نەشتەرگەریی بۆ پۆگبا بکرێت کە ناوەڕاستکارە فەرەنسییەکە دوای پەیوەندیکردنی بە ریزەکانی بیانکۆنێری تووشی پێکانێکی سەخت بوو، بەڵام دەیویست نەشتەرگەریی بۆ نەکرێت و بە وەرگرتنی چارەسەر پێکانەکەی چاک بێتەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکان لەوانەیە پۆگبا نزیکەی دوو مانگی پێویست بێت تا دووبارە دەست بە یاریکردن بکاتەوە لەکاتێکدا تەنیا ٧٥ رۆژ بۆ دەستپێکردنی یارییەکانی مۆندیالی قەتەر ماوە و گومان دەکرێت ئەو ناوەڕاستکارە فەرەنسییە بۆ مۆندیالی ٢٠٢٢ ئامادە بێت.
* لە قۆناغی چوارەمی گراندسلامی ئەمریکا، رافایل نادالی ئیسپانی کە بەربژێری دووەمی بردنەوەی ناسناوەکە بوو رووبەڕووی فرانسیس تیافۆی ئەمریکی و پۆلێنکراوی بیست و دووەمی پاڵەوانیەتیەکە بووەوە و یارییەکەشی بە سێتێک بەرامبەر سێ سێت دۆڕاند.
* فرانسیس تیافۆی 24 ساڵان بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا گەیشتە چارەکی کۆتایی فلاشینگ میدۆز و لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی ئاندرێ روبلێڤی رووسی دەبێتەوە.