وتەبێژی حکوومەت: شێوه‌زاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌رمایه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیی و ئینسانین، “بۆیه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی نیشتیمانی و زانستی ده‌رده‌بڕین
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (٣٠/١٠/٢٠٢١)ی زایینی و لە مۆنۆمێنتی شەهیدان لە پارێزگای هەڵەبجە، دیداری مامۆستا (عوسمان محەمەد) بۆ ئەدەبی هەورامیبەڕێوە چوو کە لە لایەن “کۆمەڵگەی مارگرێت بۆ پەروەردە و کلتوور” و بە چاودێری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان و بە ئامادەبوونی ڕۆشنبیر و نووسەرێکی زۆر لە هەردوو بەشی ڕۆژهەڵات و هەرێمی كوردستان و وتەبێژی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەڵەبجە لە سێ پانێلی تایبەت ساز درا.
دیدارەکە کە تیایدا چەندین توێژینەوەی زانستی دەربارەی مێژووی گۆڕانکارییەکان و شێوازەکانی بەکارهێنانی تەکنیک لە ئەدەبی هەورامی لە لایەن نووسەرانی ڕۆژهەڵات و و هەرێمی کوردستانی تێدا پێشکەش کرا، جێبەجێکەرانی دیدارەکە و بەرپرسانی حکوومەتیش وتاری خۆیان پێشکەش کرد.
شاخەوان سدیق، ڕۆژنامەنووس و خاوەن بیرۆکەی دیدارەکە لە وتارێکدا گوتی: “من نامه‌وێ بچمه نێو ورده‌كاری و باسكردن له ئه‌ده‌ب و كلتووری هه‌ورامی، چونكه ئه‌مه دواتر له پانێڵه‌كاندا گوێتان لێ ده‌بێت و مامۆستایانی تایبه‌ت به‌و بواره باسی لێ ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرینگه ده‌مه‌وێ باس له گرینگی بیرۆكه‌ی ئه‌م كاره بكه‌م، كه چۆن ئه‌و بیرۆكه‌یه دروست بوو؟ له ڕاستیدا هه‌ر دوای ئه‌وه‌ی ڕێكخراوی یونیسكۆ بڕیاری دا هه‌ورامان بخاته لیستی شوێنه‌واره كلتوورییه‌كانه‌وه ئێمه بیرمان له‌وه كرده‌وه مادام یونیسكۆ ئه‌م هه‌نگاوه گرینگه‌ی ناوه‌ئه‌دی ئێمه وه‌ك هه‌ورامییه‌كان یان وه‌ك بژارده‌ی خوێنده‌واری هه‌ورامی ئاوڕێك له‌مه نه‌ده‌ینه‌وه و كارێك نه‌كه‌ین؟”
شاخەوان سدیق، گوتیشی: ” ئەوان ڕایاننه‌گه‌یاندووە كه كێ وەک پانێلیست به‌شدار ده‌بێت له‌م پانێلەکانی دیدارەکە، “چونكه پێمان وابوو كه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دیداره‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو بێت خۆمان پێشنیازمان كرد داوا له خه‌ڵك و مامۆستایان و لێكۆڵه‌ره‌وان بكه‌ین كه بابه‌تمان بۆ بنێرن، له نێو ٢٠ كه‌س ٩ كه‌سیمان هەڵبژارد و توێژینه‌وه‌كانیانمان په‌سند كرد. هه‌ڵبژاردنی ناوه‌ی مامۆستا عوسمانیش وه‌ك هه‌موو لایه‌ك ده‌زانێت كه سروشتی هه‌موو دیدارێك وایه كه به نێوی كه‌سێكه‌وه ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته مامۆستا عوسمان مامۆستای به‌شێكمان بووه و خزمه‌تێكی زۆری به بواری ئه‌ده‌بی هه‌ورامی و ئه‌ده‌بی كوردی كردووه و له بواری منداڵانیش جێده‌ستی دیاره، بۆیه پێمان باش بوو ئه‌م دیداره به نێوی به‌ڕێزیانه‌وه بكه‌ین”.
وتەبێژی حکوومەت: هه‌ورامان خاوه‌ن ژیارێکی ده‌وڵه‌مه‌نده و دەبێت زانستییانه کاری لەسەر بکەین
دواتر دکتور جوتیار عادل، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە وتەیەکیدا کە بە شیعرە بەنێوبانگەکەی خانای قوبادی کە دەڵێت (هەرچەن مەواچان فارسی شەکەرەن. کوردی جە لای من بەڵ شیرینتەرەن) دەستی پێ کرد و گوتی: “دڵخۆشم ئه‌مڕۆ لێره له‌م شاره جوانه شاری هه‌ڵه‌بجه و له ده‌ڤه‌ری هه‌ورامانی جوان و فه‌رهه‌نگدۆست له خزمه‌تی ئێوه‌ی به‌ڕێز دام.هه‌ورامانی لانكی دێرینی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌ب و شانامه و ئایینی یارسان، یارسانی ڕە‌سه‌نی كوردی،كه نزیكه‌ی ١٠٠٠ ساڵ به‌ر له ئێستاكتێبی سه‌ره‌نجامی ئایینه‌كه‌یان به زمانی شیرینی كوردی شێوه‌زاری گۆران نووسراوه، و بنه‌مای ئایینه‌كه‌ش موزیكی خۆماڵییانه‌یه، هه‌موو ئه‌مانه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ن كه هه‌ورامان خاوه‌نی شارستانی و ژیارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده و هێشتا ده‌ستی بۆ نه‌براوه و داوامان لێ ده‌كات به گیانێكی زانستییانه به هه‌موو لایه‌كمانه‌وه خه‌ریكی زاخ هه‌ڵدانه‌وه‌و به‌سه‌ركردنه‌وه و پێناسه‌ی ئه‌كادیمیانه‌ی نوێی بۆ بكه‌ین،كه وه‌ك شێوه‌ی ئه‌م جۆره دیدارانه ئه‌م دیداره‌ی به‌ڕێزتان له ڕێگه‌ی تێكه‌ڵكردن و به‌رنامه و پڕۆژە‌ی كه بۆی دانراوه ببێته نه‌ریتێكی چه‌سپاو، لای ڕووناكبیران و فه‌رهه‌نگدۆستانی خه‌مخۆره‌وه، له لایه‌كه‌وه نه‌وه‌ی نوێی میلله‌ته‌كه‌مانی پێ ئاشنا بكه‌ینه‌وه و له لایه‌كی تره‌وه بیكه‌ینه بنه‌مایه‌كی زانستی وه به‌رنامه‌ی خوێندن له ناوه‌نده‌كانی خوێندن به هه‌موو پله‌كانییه‌وه.”
وتەبێژی حکوومەت باسی لەوە کرد کە شێوه‌زاره‌كانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌رمایه‌یه‌كی فه‌رهه‌نگیی و ئینسانین، “بۆیه وه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پشتیوانیی خۆمان بۆ هه‌ر جۆره هه‌وڵێكی نیشتیمانی و زانستی ده‌رده‌بڕین كه له ڕاستایی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌سه‌ندن و ده‌وڵه‌مه‌ندیان بنردێ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و شێوه‌زارانه بنه‌مایه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و به‌هێزیی زمانی كوردی و ئه‌م به‌هێزییه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌هێزبوونی حومكڕانیی ده‌بێت وه‌كو سیسته‌م، وه‌كو كایه‌یه‌كی سیاسی و جێگرتنی زمانی وه‌ك زمانێكی باڵا نه‌وه‌ك بن ده‌سته.ئێمه وه‌ك حكومه‌ت به بیر‌و باوه‌ڕێكی ته‌واو به پاڵپشتیی نووسه‌ران و ڕۆشنبیران و توێژە‌ران، ده‌توانین په‌ره به زمانی باڵای نه‌ته‌وه‌ییمان بده‌ین و له چوارچێوه‌ی زانستیی و ئه‌كادیمیشدا زیاتر گه‌شه و نمای پێ بده‌ین”.
دکتور جوتیار گوتیشی “هه‌ورامان وه‌ك یه‌كێك له ناوچه فراوانه‌كانی كوردستان به پاشخانێكی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی و به شاعیرانێكی وه‌ك مه‌وله‌وی و بێسارانی و سه‌یدی هه‌ورامی، شوێنی كه‌سانی گه‌وره‌ی وه‌ك شێخانی نه‌قشبه‌ندی، پشكی گه‌وره‌ی له‌م په‌ره‌سه‌ندن و ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌ی زمان و فه‌رهه‌نگی هه‌یه و ئێستاش به ڕە‌خساندن و سازدانی كۆڕ و دیداری له‌م شێوه‌یه و كۆكردنه‌وه‌ی ڕۆشنبیران و نووسه‌رانی ناوچه و شار و شارۆچكه‌كان، كار له‌سه‌ر ئه‌م فره ڕە‌نگی و لێك نزیكبوونه‌وه زمانییه ده‌كرێت”.
وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان: دەستێکی دەرەکی هەیە بۆ دابڕاندنی هەورامان لە کوردستان
محەمەدی حەمەسەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانیش لە گوتەیەکدا گوتی: “ئێستا لە دەرەوەی ئێمە بە دوو ئاڕاسته‌کار دەکرێت، ئاڕاسته‌یه‌ك به شێوازی سه‌لماندنی ئه‌وه‌ی كه شێوه‌زاری گۆران و فه‌رهه‌نگ و كلتوور و مێژوو و ئه‌ده‌بی ده‌وڵه‌مه‌ندی گۆرانیه‌كێكه له شێوه‌زاره‌ڕە‌سه‌نه ده‌وڵەمه‌نده‌كانی زمانی كوردی و زمانی نه‌ته‌وه کە ئێمه له وه‌زاره‌تیڕۆشنبیری و به‌شێكی سه‌ره‌كی له ڕۆشنبیران، نووسه‌ران، ئه‌دیبان، لێكۆڵه‌ره‌وان و هونه‌رمه‌ندان به‌و ئاڕاسته‌یه كار ده‌كه‌ن، لە لایەکی ترەوە بوونی دەستێکی دەرەکییە بەوەی کە کار لەسەر دابڕانی هەورامان بکات لە کورد و کوردستان وەک لۆڕستان و لەکەکان، بەڵام بۆ هه‌مووانیش زانراوه كه هه‌ورامییه‌كان خۆیان به كوردیڕە‌سه‌ن ده‌زانن و خۆیان له هه‌رێمی كوردستان و نه‌ته‌وه‌ی كورد جیا ناكه‌نه‌وه”.
پارێزگاری هەڵەبجە: ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی بنووسی یا بیخوێنیته‌وه و شێوه‌زاری هه‌ورامی لێ ده‌ركه‌ی له تقوس و ئایین و ئاته‌شگه و ئه‌فسانه و شیعر، ئه‌وا ئه‌ده‌بی كوردی ٣٠%ی بۆ ٤٠%ی نوقستان ده‌بێت
پارێزگاری هەڵەبجە: ئەدەبی هەورامان لە ئەدەبی کورد داببڕدرێت، ٤٠%ی ئەو ئەدەبە نووقسان دەبێ
ئازاد تۆفیق پارێزگاری سلێمانیش گوتی: “ئه‌ده‌بی هه‌ورامی یه‌كێكه له‌و ئه‌ده‌بانه كه له‌شێوه‌زاری هه‌ورامیدا پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ناو هه‌موو زمانی كوردیدا هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌ده‌بی كوردی بنووسی یا بیخوێنیته‌وه و شێوه‌زاری هه‌ورامی لێ ده‌ركه‌ی له تقوس و ئایین و ئاته‌شگه و ئه‌فسانه و شیعر، ئه‌وا ئه‌ده‌بی كوردی ٣٠%ی بۆ ٤٠%ی نوقستان ده‌بێت، من ئه‌زانم شێوه‌زاره‌كان بۆ سبه‌ینێی ده‌وڵه‌تی كوردی بۆ زمانی ستاندارد ئیشكالمان بۆ دروست ده‌كات به‌ڵام بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی زمان من حه‌ز ده‌كه‌م كرمانجیی ژوور‌و خواروو و گۆران و هه‌ورامی و لوڕی هه‌بێت، چونكه زۆر موفره‌دات هه‌یه له شێوه‌زارێك هه‌یه‌و له یه‌كێكی تر نییه”.
پانێلەکانیش بەم شێوەیە بوون:
پانێلی یەکەم کە بەڕێوەبەرەکەی عەبدولخالق یەعقووبی بوو، تیایدا سێ ڕۆشنبیر و نووسەر بەشدار بوون بەم شێوەیە:
ـ ئەدەبی هەورامی و ڕەوتی مێژوویی لە لایەن محەمەد ڕەشید ئەمینی
ـ ئەەبیاتی دەمواچی هەورامی لە لایەن کورش ئەمینی
ـ نووسنەوەی ژیانی مەلا مستەفا بێسارانی لە لایەن ئیرەج مورادی
پانێلی دووەم کە بەڕێوەبەرەکەی شاخەوان سدیق بوو، تیایدا سێ ڕۆشنبیر و نووسەر بەشدار بوون بەم شێوەیە:
ـ ئەدەبیاتی مۆدێڕنی هەورامی لە لایەن عادل محەمەدپوور
ـ سوریالیزم لە شیعری ئاوانگاردی هەورامیدا لە لایەن سوهەین فارووق
ـ ڕەوتی تازەو شیعرێ، جە میراتبەریەوە تا دەوامبەخشای لە لایەن ڕەئووف مەحموودپوور
پانێلی سێیەم کە بەڕێوەبەرەکەی جەلیل عەباسی بوو، تیایدا سێ ڕۆشنبیر و نووسەر بەشدار بوون بەم شێوەیە:
ـ بزاوتی شیعری کوردی ـ گۆرانی لە دەڤەری گەرمیان لە لایەن ڕزگار جەباری
ـ گۆرانیی هەورامی چەشە و چێژێکی عاشقانە لە لایەن هومایۆن ساحیب
ـ هەورامی، شوناس و مانی ئایینەکانی زاگرۆس لە لایەن نامق هەورامی