رۆژنامەی هەولێر، لە چوارچێوەی كۆهەواڵدا، رۆژانە تازەترین و گرینگ‌ترین هەواڵ و پێشهات و دەنگوباسە وەرزشییەكان بۆ گوێ و هزری خوێنەرانی دەگوازێتەوە، كە تێیدا پێشینهەواڵ بۆ گرینگ‌ترین و تازەترینیانە و بە هۆی فراوانیی بواری تۆپی پێ و فرەیی جەماوەر و هەواداری ئەو یارییەوە، پشكی شێر و زۆر بەر هەواڵەكانی ئەو یارییە دەكەون و لە كات و ئانوساتی پێشهات و هەواڵ و پاڵەوانیەتیی یارییەكانی دیكە، تیشكیان دەخرێتە سەر و پشكیان پاشگوێ ناخرێ، ئامانج لێی دانەبڕانی خوێنەرانە لە هەواڵ و ئاگەییە وەرزشییەكان و پەیبردنە بە سووچ و پەناكانی هەواڵە شاراوە و ئاشكرانەكراوەكان.
تین هاگ ده‌بمه هاوڕێی رۆناڵدۆ و هه‌ندێ جار مامۆستاشی
راهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد، له‌باره‌ی یه‌ده‌گبوونی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له یارییه‌كانی ڕابردووی یانه‌كه‌یدا، دوا و رایگه‌یاند ئه‌و ده‌بێته هاوڕێی ڕۆناڵدۆ و هه‌ندێ جاریش مامۆستای.
رۆژنامه‌ی زه سه‌ن، گوته‌كانی تین هاگی گواستووه‌ته‌وه، كه ده‌ڵێ: هه‌موومان ده‌زانین ڕۆناڵدۆ وه‌رزی ئاماده‌كاریی نه‌بوو، ناشكرێ ئه‌و ماوه‌یه‌ت نه‌كردبێ، ئه‌وه بنه‌مای هه‌موو شتێكه، به تایبه‌ت له‌سه‌ر شێوازی یاریكردن.
ئاماژه‌ی به‌وشه كردووه، كه ئه‌مساڵ به‌راورد به ساڵی ڕابردوو، به شێوازێكی تر یاری ده‌كه‌ن، هاوكاری و جێگۆڕكێی یاریزانان و جووڵه له‌و كاته‌ی تۆپه‌كه‌ت لایه یان له‌ده‌ستی ده‌ده‌ی، توانای جه‌سته‌یی و ئه‌و هه‌موو ڕێكارانه‌ی له ماوه‌ی ئاماده‌كاریدا كاریان له‌سه‌ر كرا.
تین هاگ، ده‌شڵێ: ده‌بینه هاوڕێی ڕۆناڵدۆ و هه‌ندێ جاریش ده‌بمه مامۆستا و فێركاری، ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر ڕه‌وش و دۆخه‌كه.
تین به‌رگری له سیاسه‌تی هێنانی چه‌ند یاریزانێكی له خولی هۆڵه‌ندییه‌وه بۆ پرێمه‌ر لیگ كرد و وتی: ئه‌وانه‌ی بۆندمان له‌گه‌ڵدا كردوون، یاریزانی نێوده‌وڵه‌تین، نه‌ك لۆكاڵی.
دووپاتیشی كرده‌وه: ئاستێكی باشیان له چامپیۆنس لیگ پێشكه‌ش كردووه و به‌هره‌ی تایبه‌تییان هه‌یه و ده‌ریانخستووه كه ده‌توانن به به‌رزترین ئاست یاری بكه‌ن.
ئه‌و راهێنه‌ره هۆڵه‌ندییه، گوتیشی: مارتێنیز یاریزانێكی نایابه، هه‌روه‌ها توانای به‌رگری و به‌هێزی و جێگۆڕكێی یاریكردنی زۆره.
گوتیشی: من ده‌زانم كه مارتێنیز كێیه، بۆیه هێنامه ئێره، ئه‌و زۆر باش یاری ده‌كا، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ری كه باشتر له ئێسته پێشكه‌ش بكا.
به‌رشلۆنه چاودێریی ئه‌ستێره‌یه‌كی گالاكسی ده‌كا
یانه‌ی به‌رشلۆنه، تیشكه سه‌رنجه‌كانی ده‌خاته سه‌ر یاریزانی یانه‌ی لۆس ئهجلێس گالاكسی (جۆلیان ئه‌راوخۆ).
فاریزیۆ رۆمانۆ، شاره‌زای بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران له ئه‌ورووپا، له هه‌ژماری خۆیه‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر رایگه‌یاندووه، كه به‌رشلۆنه خواستی وایه بۆند له‌گه‌ڵ جۆلیان ئه‌راوخۆی به‌هره‌وه‌ری یانه‌ی لۆس ئه‌نجلێس گالاكسیدا واژۆ بكا، به‌و هۆیه‌ی ئاستێكی به‌رز و به‌هره‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێشی هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، كه به‌رشلۆنه وای ده‌بینێ، جۆلیان ئهراوۆ، ده‌بێته بۆندێك بۆ داهاتوو، به‌ڵام به‌رشلۆنه تا ئێسته له‌گه‌ڵ یانه ئه‌مریكییه‌كه نه‌گه‌یشتووه‌ته ڕێككه‌وتن.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی بواری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و راهێنه‌ران، رایگه‌یاندووه: به‌رشلۆنه به‌رده‌وامه له چاودێریكردنی ئه‌و یاریزانه و بۆ مانگه‌كانی داهاتووش به‌رده‌وام ده‌بێ، هاوكات چه‌ند یانه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌ورووپیش چاویان له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه داناوه.
جۆلیان ئه‌راوخۆی ته‌مه‌ن 21 سالان، كه مهكسكییهكه و له هێڵی به‌رگریی ڕاست و ناوه‌ندی لای ڕاست یاری ده‌كا.
به‌رشلۆنه به هه‌موو هێزیه‌وه كار بۆ ئه‌وه ده‌كا له‌م ماوه‌یه‌دا ریزه‌كانی به‌هێزتر بكا، به تایبه‌ت كه وه‌رزی ڕابردوو رووبه‌رووی زۆر ئاسته‌نگ و كێشه و هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی ئاست و زۆر ئه‌نجامی خراپ بووه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی و كیشوه‌ریش.