چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

چەند بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی داراییەوە 

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند بریاڕێكی نوێی ده‌كرد . 

 له‌نووسراوێكدا، كه‌وێنه‌یه‌كی ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی كه‌وتووه‌، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری رایگه‌یاندووه‌، لەسەر راسپاردەى ئاوات شێخ جەناب وەزیرى دارایی و ئابوورى چەند بڕیارێکى دەرکراوه‌  به‌م شێوه‌یه‌: 
1- پێویستە ڕێکكارە یاساییەکانى وەرگرتنەوەى قەرزى ئاسانکارى بەردەوام بێت.

هه‌روه‌ها له‌خاڵێكی دیكه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌،  ئەو موڵکانەى کە ڕەهن کراون بەرامبەر پێدانى قەرزى ئاسانکارى بە هیچ شێوەیەک مامەڵەیان پێوەنەکرێت و هەر موڵکێک کڕین و فرۆشتنى پێوەکرابێت لە لایەن هەر کەسێک ئێمە بەرپرسیار نین خۆیان (کڕیار و فرۆشیار) بەرامبەر بە یاسا بەرپرسیار دەبن.
 له‌نووسراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تدا ئه‌وه‌ش خڕاه‌وه‌ته‌ ڕوو، هەر موڵکێک پلەى بنبڕى وەرگرتبێت بە پێى ی (قانون تحصیل الدیون الحکومیە (56) لسنە 1977) و دەستکارى کرابێت و کرین و فرۆشتنى پێ کرابێت حکومەتى هەرێمى کوردستان بەرپرسیار نیە.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەر موڵکێک مامەڵەى پێوە کرابێت بە زووترین کات ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەى ڕێکارى یاسایی بەرامبەریان بگرینە بەر.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی نووسراوه‌كه‌دا هاتووه‌،  ئەو مولکانەى فرۆشتنى ئاشکراى بۆ کراوە وە لە بەرژەوەندى بانک یەکلایی بۆتەوە دەبێت بە زووترین کات مامەڵەى بەناو کردنى بۆ بکرێت.