پرۆژە‌یە‌ك بە‌ گوژمەی 795 ملیۆن دینار لە‌ ھە‌ولێر جێبە‌جێكرا

پڕۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی 122ی گوڵان بە گوژمەی 795 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەى پڕۆژەکانى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و ڕاستەوخۆ لەلایەن کارگەی قیڕی چاککردن و پاراستنی ڕێگاوبانی هەولێرەوە جێبەجێ دەکرێت.

لە ماوەی ڕابردوودا کاری دروستکردنی شەقام و قیڕتاوکردن بۆ چەندین گەڕەک و شەقامی دیکەی نێو شاری هەولێر لەلایەن تیمەكانی شارەوانییەوە جێبەجێ کراوە و پرۆژە خزمەتگوزارییەكانیش بەردەوام دەبن، و قیڕكردنی شەقامەكانی ئەو گەڕەكەش ئاسانییەكی زۆر بۆ شۆفێران و دانیشتووانی گەڕەكەكە دەكات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٤ی ئەیلولی ٢٠٢٢

ھەواڵی زیاتر