ئەفسەرێکی دژەتیرۆر لە کارمەندێکی ئاسایشی گەرمیان دەدات

لێپرسراوی بەشی بازگەکانی ئاسایشی گەرمیان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئەفسەرێکمان لەلایەن کەسێکی دەست ڕۆیشتووی کە سەر بەهێزەکانی دژەتیرۆرە لە شاری سلیمانی لە کاتی تێپەربوونی بە بازگەکەماندا لە کارمەندێکی بازگەکەمان دەدات و دواترسوکایەتی پێدەکات.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 4ـی ئه‌یلوولی 2022، هەڤاڵ ڕەشید لێپرسراوی بازگەکانی گەرمیان بە دەزگا میدیایەکانی ڕاگەیاند، لە بازگەی بانی خێلان لە کاتی دەوامی فەرمیدا ئەفسەرێکی سەر بە دژەتیرۆر بە ناوی گۆران بارزان لە سلێمانیەوە گەراوەتەوە کەلار و دواتر لە بازگەکەی ئێمە وەستێندراوە لە لایەن کارمەندێکی ئێمەوە داوای ناسنامەی لێکرداوە وەک هەر هاوڵاتیەکی تر دواتر ئەو ئەفسەرەی دژەتیرۆر بە خۆی و حیمایەکانی دابەزیوون لەو کارمەندەی ئێمەیان داوە تێرسوکایەتیشیان پێکردووە.

هەڤاڵ ڕەشید ئەوەشی نەشاردەوەو گووتی، تاکو ئێستا سکالامان تۆمار نەکردووە لەسەر ئەو ئەفسەرەی دژەتیرۆر، چونکە ئێمە چاوەرێی فەرمانی بەریوەبەری ئاسایشی گەرمیانی بۆ ئەوەی بزانین هەڵوێستی ئەوان چی دەبێت لەسەر ئەو کەیسە و چونکە ئەوەی ڕوویداوە تەنیا تاوانێک نیە بەرامبەر ئەو کارمەندەی ئێمە بەڵکو ئیهانەکردنی یاساشە.

شایانی باسکردنە گۆران ئازاد پێشتر بەرپرسی دەزگای زانیاری لە گەرمیان بووە ماوەی چەند ساڵێک لەو پۆستە بەردەوام بووە دواتر گواستراوەتەوە بۆ ناو هێزەکانی دژەتیرۆر

ھەواڵی زیاتر