لە کەرکووک حەشارگەیەکی تەقەمەنی چەکدارانی داعش لەنێوبرا کە ژمارەیەکی زۆر چەک و تەقەمەنی تێدابووە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق ئاشکرای کرد، ھێزەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی كەركووك لە بەردەوامی قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنی دەستەی راگەیاندنی حەشدی شەعبی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، هێزەكانی لیوای 16ی سەر بە حەشدی شەعبی ئەمڕۆ ئۆپەراسیۆنێكیان لە سنووری باشووری پارێزگای كەركووك دەستپێكرد.
ئاماژە بەوەشكراوە، ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکە گەڕان و ئاسایشی شارۆچكەی داقووق و پڕکردنەوەی هەر بۆشایییەکی ئەمنییە کە داعش بۆ دزەکردن لەو ناوچەیە بەكاریدەھنێت.
راگەیەندراوێكدا هاتووە: “یەكەكانی بارەگای پێشكەوتووی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركووك لە ماوەی قۆناغی شەشەمدا لە ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی تۆكمە لەناو كەرتی بەرپرسیارێتیدا بەردەوام بوون لە ئەركەكانیان، هەروەها توانیویانە حەشارگەیەکی تیرۆریستان لەناوببەن و ئامێری تەقینەوە، دوو تۆپخانە، چوار گولـلەی هاوەنی 60 ملم تەقێنراونەتەوە”.