فڕۆکە عێراقیەکان بۆردومانی گوندی کۆچەکی کوردنشینیان کرد، نزیک سەنگەری هێزەکانی پێشمەرگە، له سنووری پارێزگای كهركووك.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ یهكشهممه 4/9/2022، فڕۆکە عێراقیەکان بۆردومانی گوندی کۆچەکی کوردنشینیان کرد، بەوتەی دانیشتوانی گوندەکه بۆردومانەکە چەمێکی ئەو گوندەی کردوەتە ئامانج، دوا بەدوای بۆردومانەکەش دانیشتوانی گوندی کۆچەک چوونەتە شوێنەکە بەڵام هیچ کەس و لاشەیەکیان نەبینیوە.
تا ئێستا هۆكاری بۆردومانكردنی ئهو گونده له لایهن فڕۆكه عێراقییهكانهوه نازانرێت و هیچ لایهنێكیش زانیاریی لهوبارهیهوه نهخستووهته ڕوو.