چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

خەڵاتی هونەریی نەمسا بۆ ساڵی ٢٠٢٢ بەخشرا بە هونەرمەندانی کورد،نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر

وەزارەتی فیدراڵی نەمسا بۆ هونەر و کلتور و خزمەتگوزاری گشتی و وەرزش، خەڵاتی هونەریی نەمسای بۆ ساڵی٢٠٢٢، بەخشییه‌ لابۆری شانۆی لالش.
بەخشینی ئەم خەڵاتە لە پای پێگە و پرۆژەی داهێنان و ئەزموون و خزمەتی هەردوو هونەرمەندی کورد نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەری هاوسەریەتی، لە لابۆری شانۆی لالش دا.
ئەم خەڵاتە ساڵانە لە سەرتاسەری وڵاتی نەمسادا تەنها بە یەک ماڵی هونەری و کلتوری دەبەخشرێت.
لە داهاتووێكی نزیکدا بەشێوەیەکی فەرمی و لەسەر ئاستی وڵاتی نەمسا، لە مه‌راسیمێكی تایبەتدا، خەڵاتەکە پێشکەش بە نیگار و شەماڵ دەکرێت.