شاندێكی زانكۆی سۆران له رووسیا دوای گفتوگۆ و راگۆڕینهوه لهگهڵ زانكۆی كازانی ئهو وڵاته، لێكتێگهیشتنێكیان واژووكرد.
به گوێرهی زانیارییهكانی پهیامنێری كوردستان24 له رووسیا، شاندێکی زانکۆی سۆران ماوەی چەند رۆژێکە بەسەردان لە سەر بانگهێشتی فەرمیی زانکۆی کازانی فیدراڵی، لە رووسیایه، دوای گفتوگۆ و راگۆڕینەوە، یاداشتی لێکتێگەیشتنیان له نێوان ههردوو زانكۆ واژووکرد.
ئهوهش خراوهتهڕوو، شاندهكهی زانكۆی سۆران تائێستا چەندین دیدار و گفتوگۆیان لەگەڵ کاربەدەستانی زانکۆی کازانی فیدراڵی ئەنجامداوە.
لێکتێگەیشتنەکە لە رۆژی (25ـی ئابی 2022) له رووسیا واژووکراوە، كه لە سەر بنەمای ئەو گفتوگۆیانە بوو کە رۆژی (12ی ئایاری 2022) لە سۆران ئەنجامدرابوون.
پێشتر شاندێكی زانکۆی فیدراڵیی کازان، بە مەبەستی بەشداریکردنیان لە یەکەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی بۆ نەوت و گاز، سەردانی زانکۆی سۆرانیان کردبوو و دەستپێشخەریی واژووکردنی یاداشتنامەیەکیان خستەڕوو.
شاندی زانکۆی سۆران پێکهاتوون لە (پ. ی. د. شێروان شەریف قورتاس سەرۆکی زانکۆ، پ. د. سیروان جەبار ئەمین یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، د. جەمال ئیسماعیل کاک رەسول، راگری فاکەڵتیی ئەندازیاری و د. کارمەند عەبدوڵا حەمد، ڕاگری فاکەڵتیی ئاداب).
بە گەرمی لەلایەن د. تەمەرخان علیشێڤ (Dr. Timirkhan Alishev) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری پەیوەندییە ئەکادیمییەکان، د. لینار لاتیپۆڤ (Dr. Linar Latypov) ڕاوێژکاری پەیوەندییە نێوەدەوڵەتییەکان و د. ڤارفۆلمیڤ میخایل (Varfolomeev Mikhail) سەرۆک بەش، پێشوازیکران.
زانکۆی فیدراڵیی کازان لە سەر ئاستی رووسیا سێیەم باشترین زانکۆیە، ساڵانە زیاتر لە دە هەزار قوتابی نێوەدەوڵەتی لە سەد وڵاتی جیاواز لەم زانکۆیە دەخوێنن.