بابەکر زێباری: هێزی پێشمەرگەی کوردستان خاوەن سەرکردایەتییەکی یەگرتووە

ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان گوتی، ئەو جموجۆڵ و کردەوانەی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان ئەنجامیان دەدات لەژێر دەسەڵاتی حکوومەتی عێراقدان و لەو شوێنانەی هێزی پێشمەرگە پارێزگاری لێ دەکات هێڵێکی بەرگریی بەهێز دروست کراوە، داعش ناتوانێ زەفەری پێ ببات و زیان بە هەرێمی کوردستان بگەیەنێت، چونکە هێزی پێشمەرگە هەموو پێداویستیی بۆ دابین کراوە و چەکی قورسی هەیە و ئەوەی گرنگیشە سەرکردایەتییەکی یەکگرتووی بەهێزی هەیە.

بابەکر زێباری، ڕاوێژکاری سەربازیی سەرۆکی هەرێمی کوردستان کوردستان ڕایگەیاند  : جموجۆڵەکانی داعش لە ناوچە کوردستانییەکان زیاتر لەو ناوچانەن کە لەژێر دەسەڵاتی عێراقدان، نەک هێزی پێشمەرگە، چونکە هێزی پێشمەرگە هێڵێکی بەرگریی زۆر باش و پتەوەی دروست کردووە کە داعش توانای نییە زەفەری پێ ببات و بێن بۆ هەرێمی کوردستان، بۆیە ئەو کێشەی هەیە لەو ناوچانەن کە هێزی عێراقی بەرگریی لێ دەکەن”.

بابەکر زێباری گوتیشی: ئەو سنوورانەی لە دەستی هێزی پێشمەرگەدان هیچ کێشەیان نییە و هێزی پێشمەرگە هەموو پێداویستییەکی بۆ دابین کراوە و بێ گرفتە و چەکی پێشکەوتووی هەیە کە بۆ بەرگریکردن زۆر باشە و توانای بەرگرییەکی باشی هەیە و سەرکردایەتییەکی یەکگرتووی هەیە، چونکە بوونی سەرکردایەتییەکی یەکگرتوو زۆر گرنگە بۆ هێزی سەربازی”.

زێباری باسی لەوەش کرد: هێزی پێشمەرگە بەردەوام لە خۆڕێکخستندایە و ئێستا ئێستا هەر لیوایەک دروست دەکرێت لە شوێنی خۆی دەمینێتەوە و پارێزگاری لەو ناوچەیە دەکات و کار دەکرێت بۆ ئەوەی فیرقەش دروست بکرێت، هەنگاوەکانیش زۆر لەسەرخۆن و بە شێوەیەکی ڕێکوپێک جێبەجێ دەکرێت، کە لەشکرێکی نیزامیی زۆر باش دروست بێت، بۆیە هێزی پێشمەرگە هیچ کێشەی نییە و بەرگرییەکی زۆر باش لە کوردستان دەکات”.

ھەواڵی زیاتر