لە سلێمانی بۆمبێک بە کادیرێکی بەرەی تورکمانی عێراقیدا تەقیەوە

لە گەڕەکی شێخانی پارێزگای سلێمانی بۆمبێك بە کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقیدا تەقییەوە و بەهۆیەوە هەردوو قاچی لەدەستدا.

ئەمڕۆ شەممە 3ـی ئه‌یلوولی 2022، محەممه‌د سەمعان، گوتەبێژی به‌ره‌ی تورکمانی عێراقی راگەیاند، بۆمبێکی چێندراو به‌ ئۆتۆمبیلی کادرێکی به‌ره‌ی تورکمانی لە نووسینگەی سلێمانی دانراوە و لە کاتی تەقینەوەیدا کادرەکەیان هەردوو قاچی لەدەستداوە.

باسی لەوەشکرد، پێشتر نامەی هەڕەشەیان لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە بۆ نێردراوە و لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عێراقیشەوە ئاگادارکراونەتەوە کە هەڕەشەیان لەسەرە.

بۆهێزەکانی پۆلیس و ئاسایشی سلێمانی چوونەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکانیان لە دۆسیەکە دەستپێکردووە و ئۆتۆمبیلەکەیان لە شوێنی رووداوەکە گواستووەتەوە.

ھەواڵی زیاتر