ئه‌مڕۆ هه‌ینی له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینێك له شارۆچكه‌ی كفری دوو هاووڵاتی بریندار بوون.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی له كارگه‌یه‌كی ئاسن له شارۆچكه‌ی كفری له‌نێو پاشماوه‌كان و له‌كاتی كۆكردنه‌وه‌ی ئاسندا مینێك ته‌قییه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌كه، دوو كرێكاری كارگه ئاسنه‌كه كه كاریان كۆكردنه‌وه و كهپسكردنی ئاسنه‌كانه، بریندار بوون و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر دوای ته‌قینه‌وه‌كه، پۆلیس و هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكردووه.
وێنه: شوێنی ڕووداوی ته‌قینه‌وه‌كه له كارگه ئاسنه‌كه‌ی كفری