شەممە, تشرینی دووه‌م 30, 2024

کەشناسی هەرێم رەوشی کەش و هەوای ئەمڕۆ و سبەی راگەیاند

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی شار و شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه‌ هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماره‌كانی دوێنێ پێنجشه‌م.

ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كم ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ڕه‌وشی كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌مووش ئاسمان به‌گشتی ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێت له‌مڕۆ هه‌ینی.

كه‌شناسی ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌نێوان له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و مه‌ودای بینینش له‌نێوان 10-9 كم ده‌بێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌روه‌ها بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراوی ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌مووی بە پلەی سیلیزی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌ دیاری كرد:-

هەولێر: 44

سلێمانی: 42

دهۆک: 44

کەرکووک: 46

هەڵەبجە: 44

زاخۆ: 45

سۆران: 43

گەرمیان: 47