سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، کۆتاوادە بۆ تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکان (تجاوز) ڕێکەوتی (٩/٩/٢٠٢٢)ە و دواتر هاووڵاتیان ئەو مافەیان نامێنێت.
بژار کۆچەر، سەرۆکی لیژنەی یاساییی پەرلەمانی کوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی گوت: ”بەپێی هەردوو یاسای ژمارە (٣)ی ساڵی (٢٠١٩) و ژمارە (٧)ی ساڵی (٢٠٢١) و ڕینمایییەکانی وەزارەتی شارەوانی دەبێت هاووڵاتیان تاوەکوو ڕێکەوتی (٩/٩/٢٠٢٢) خانووەکانیان تاپۆ بکەن، چونکە دواتر ئەو مافەیان نامێنێت.”
کۆچەر لە ڕیگای ماڵپەڕی فەرمیی پارتییەوە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، ئەوانەی تاوەکوو ئێستا داواکارییان پێشکەش نەکردووە، سەردانی لایەنە پەیوەندیدارەکان بکەن بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان.