هه‌ینی, تشرینی دووه‌م 29, 2024

له‌ ئه‌فغانستان 182 كه‌س به‌هۆی دروستبوونی لافاو گیانیان له‌ده‌ستدا

زه‌بیحوڵڵا موجاهید گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاشكرایکرد، به‌هۆی ئه‌و شه‌پۆله‌ باران بارینه‌ به‌خوڕه‌ی ئه‌فغانستانی گرتووه‌ته‌وه‌ لافاو دروستبووه‌ و تا ئێستا 182 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 250 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوونه‌.

زه‌بیحوڵڵا داوا له‌ وڵاتانی نێوده‌وڵه‌تی و ئیسلامی و رێكخراوه‌ مرۆییه‌كان ده‌كات هاوكاری به‌په‌له‌ی حكومه‌ت و شوێنه‌ زیانبه‌ركه‌وتووه‌كانی لافاو بكه‌ن.

گوته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، به‌هۆی لافاوه‌وه‌ زیاتر له‌ 3 هه‌زار خانوو رووخاوه‌ و زه‌ره‌رو زیانێكی زۆر به‌ر كه‌رتی كشتوكاڵی و مه‌ڕ و ماڵاتی هاووڵاتیان له‌ رۆژهه‌ڵاتی وڵات كه‌وتووه‌.

ساڵانە دەیان هاووڵاتی لە ئەفغانستان بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە دەمرن، بەتایبەتی لە ناوچە گوندنشینە هەژارەکاندا کە خانووەکان بە خراپی دروستکراون و لە مەترسی داڕماندان.