مالیکی هەموو لێدوانێکی توندو لەرزۆک لە دژی یەکتری ڕابگرن

نوری مالیکی، ئەمینداری گشتی حیزبی دەعوەی ئیسلامی لە نوێترین پەیامیدا دوا لە سەرجەم هێزە عێراقیەکان دەکەم و تکاشم وایە بۆ ئەوەی دۆخی عێراق سەقامگیر بێت ئەوە پێویستە لەسەر هەموومان خۆمان بەدوور بگرین لە لێدوانی توندو تیژ دژبەیەکتری بۆ ئەوەی دۆخەکە لەوە زیاتر خەراپتری نەکەین.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 1ـی ئه‌یلوولی 2022، نووری مالیكی، ئه‌مینداری گشتیی حیزبی دەعوەی ئیسلامی له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌، له‌ په‌یامه‌كه‌یدا مالیكی داوا له‌ حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كات لێدوانی تووند و له‌رزۆك له‌دژی یه‌كدی نه‌ده‌ن.

ئه‌مینداری گشتی حیزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، “هۆشداری دەدەم لە هەستی خۆبەزلزانین له‌رێگه‌ی خوێنڕشتنه‌وه‌، چونکە ئەگەر خوێن بە ناڕەوا بڕژێت، کینە و درزێک بەجێدەهێڵێت کە چارەسەرکردنی قورسە و کاریگەری درێژخایەنی هەیە”.

ناوبراو په‌یامێكی ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت، “من بە ڕاستگۆییەوە، بە خۆشەویستی و دڵسۆزیەوە دەیڵێم: دەنگم و پێگەی من لەگەڵ ئێوەی داکۆکیکارانی ئایین و وریایی و بەرپرسیارێتی، من هەمیشە لە پاڵ بانگەوازی ئارامگرتن و سەقامگیریدا بوومه‌”.

له‌كۆتایی په‌یامه‌كه‌یدا مالیكی رایگه‌یاند، ئێمە ئەمڕۆ هیچ پێویستمان بە خۆش بوونی ئەو کەسانە نییە کە ستەمیان لێکردووین، لێخۆشبوون لەو کەسانەی کە توڕەیان کردووین، نزیک بین لەوانەی کە خۆیان لێمان دوور دەخەنەوە، چونکە پێغەمبەر و ئیمامەکانمان (د.خ.) فەرمانی پێکردین كه‌ “حه‌كیم”ـبین له‌گه‌ڵیاندا.

ئه‌م په‌یامه‌ی نووری مالیكی له‌ كاتێكدایه‌، درەنگانی شەوی رابردوو چەندین گرتە ڤیدیۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوونەوە کە شەڕ و رووبەڕووبوونەوەیەکی سەخت لە نێوان میلیشیاکانی سەرایا سەلامی سەربە موقتەدا سەدر و عەسائیب ئەهلی حەقی سەر بە قەیس خەزعەلی روویداوە، میدیاکانی عێراق ئاماژە بەوە دەکەن، لەو شەڕەدا سەرکردەیەکی سەرایا سەلام کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.

رەوتی سەدریش لەوباره‌یەوە داوا لە خەزعەلی دەکات گرووپ و میلیشیاکانی بێدەنگ بکات و لە بەفیڕۆدانی خوێنی گەل دوورکەوێتەوە.

وەزیرەکەی سەدر هۆشداریشی دایە خەزعەلی و رایگەیاند، گرووپەکانت بێدەنگ نەکەیت تۆش وەك ئەوان هەژمار دەکرێیت.

ھەواڵی زیاتر