ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، بڕی 94 ملیۆن و 500 هەزار دینار بۆ كڕینی سووته‌مه‌نی بۆ مۆلیده و ئامێره‌كانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر خه‌رجده‌كرێت.
له فه‌رمانه‌كه‌ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا ئاماژه به‌وه‌كراوه، ئه‌و بڕه پاره‌یه لەسەر رێژەی 17٪ی داهاتی ئاو بە مەبەستی كڕینی گازوایل بۆ ئامێر و مۆلیدەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بەپێی یاسا و رێنماییەكانی تایبەت بە داهات رەزامەندی خەرجكردنی دراوە.