- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕی پێنجه‌می خولی نایابی ئینگیزی ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: ئارسێناڵ ـ ئاستۆن ڤیلا 21:30، بۆرنموس ـ ولڤرهامتن 21:30، مانچێسته‌ر سیتی ـ نۆتینگهام فۆرست 21:30، وێستهام یونایتد ـ تۆتێنهام 21:45. لیڤه‌رپوول ـ نیوكاسڵ 22:00.
- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له خولی پله‌یه‌كی ئیتاڵیا (سێریا ئه‌ی): ئیمپۆلی ـ هێلاس ڤیرۆنا 19:30، سامپدۆریا ـ لازیۆ 19:30، ئۆدێنزی ـ فیۆرێنتینا 19:30، یوڤێنتۆس ـ سپیزیا 21:45، ناپۆلی ـ لیچی 21:45.
- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له خولی پله‌یه‌كی فه‌ره‌نسا (لیگ وه‌ن): ستراسبێرگ ـ نانت 20:00، مۆناكۆ ـ تروا 20:00، مۆنپێلێ ـ ئاجاكسیۆ 20:00، لیۆن ـ ئۆكسێر 20:00، لانس ـ لۆریان 22:00، لیل ـ نیس 22:00، مارسێ ـ كلیرمون فوت 22:00، توڵۆز ـ پاریس سانجێرمان 22:00.
- به فه‌رمی سكوت پاركه‌ر راهێنه‌ری یانه‌ی بۆرنموس بووه یه‌كه‌مین راهێنه‌ری له 18 ساڵی رابردووی پرێمه‌رلیگ دوای ته‌نیا 4 یاری له ده‌ستپێكی خوله‌كه له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌كه دوورده‌خرێته‌وه.
- دوای ئه‌وه‌ی ئانتۆنی سانتۆسی ئێواره‌ی دووشه‌ممه پشكنینه پزیشكییه‌كانی مان یونایتدی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕ كرد، كارگێری یانه ئینگلیزییه‌كه دوێنێ گرێبه‌ستی یاریزانه به‌رازیلییه‌كه‌ی تا 2027 راگه‌یاند، له برگه‌یه‌كی گرێبه‌سته‌كه‌یدا هاتووه ده‌توانرێت گرێبه‌سته‌كه‌ی بۆ ساڵێكی دیكه تا 2028 درێژ بكرێته‌وه.
- به گوێره‌ی میدیایه‌كانی به‌ریتانیا، مانچێسته‌ر یونایتد ئانتۆنی له به‌رامبه‌ر 95 ملیۆن یۆرۆ گواستووه‌ته‌وه له‌گه‌ل 5 ملیۆن یۆرۆی دیكه وه‌كو پاداشت. ئانتۆنی 22 ساڵ، پێشتر له یانه‌ی ساوپاوڵۆی به‌رازیلی پێگه‌یشتووه، له هاوینی 2020 له ده‌رگه‌ی یانه‌ی ئایاكسی هۆڵه‌ندی به به‌های 18 ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به خوله‌كانی ئه‌ورووپا كرد، له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئا‌یاكس له كۆی 82 یاری، 24 گۆڵ و 22 ئاسیستی كردووه، پێش ئه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی له 2025 كۆتایی بێت په‌یوه‌ندی به یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد كرد.
- رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا: خۆرخی مێندێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌گه‌ڵ كارگێری یانه‌ی چێڵسی ده‌ستی به گفتووگۆ كردووه‌ته‌وه له پێناو گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ.
- به فه‌رمی یانه‌ی فوولهامی ئینگلیزی گواستنه‌وه‌ی ویلیانی ناوه‌راستكاری به‌رازیلی پێشووی یانه‌ی چێڵسی راگه‌یاند.
- پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا: ئێواره‌ی دوێنێ خوان لاپۆرتا سه‌رۆكی یانه‌ی بارسێلۆنا سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌ندامان و به‌ڕێوه‌به‌رانی یانه‌كه‌ی كردووه، تێیدا بڕیاردراوه ده‌ستبه‌رداری ئۆبامیانگ بن بۆ یانه‌ی چێڵسی به‌رامبه‌ر 23 ملیۆن یۆرۆ، له به‌رامبه‌ردا ماركۆس ئالۆنسۆی له یانه‌ی چێڵسییه‌وه بگوازنه‌وه.
- پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنیا: كارگێری بارسێلۆنا بڕیاری داوه ده‌ستبه‌رداری سێرجینیۆ دێستی ئه‌مریكی بن و پێشوازی له‌و ئۆفه‌ره بكه‌ن كه له لایه‌ن یانه‌ی ڤیاریاله‌وه پێیانگه‌یشتووه.
- پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا: میرالیم پیانیچ ناوه‌راستكاری بارسێلۆنا له‌م هه‌فته‌یه ده‌بێت یانه‌یه‌ك بۆ خۆی بدۆزێته‌وه، یانه‌ی نه‌سری سعوودیه بۆ گواستنه‌وه‌ی میرالیم پیانیچ په‌یوه‌ندی به بارسێلۆنا كردووه، به‌ڵام بارسێلۆنا ئۆفه‌ره‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه چونكه ئاماده نییه به خواستن به‌ڕێی بكات، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت به گرێبه‌ستێكی یه‌كجاری بیفرۆشێت.
- پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ: عه‌بدولسه‌مه‌د زلزولی و مارتن برایسوه‌یت به كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی بارسێلۆنا ده‌بێت له یانه‌كه بڕۆن. له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، بارسێلۆنا بیر له فرۆشتنی جۆردی ئالباش ده‌كات كه ئاستی به‌ره‌و دابه‌زین رۆیشتووه، له به‌رامبه‌ردا بڕیار له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی فرینكی دی یۆنگ دراوه.