د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، دادگای فیدراڵی ده‌توانێت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی عێراق پابه‌ند نه‌بووه به‌و واده ده‌ستووریه‌ی بۆ ده‌ستنیشانكراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 31 ـی ئابی 2022، د.به‌شیر حه‌داد، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی رایگه‌یاند، دۆخی عێراق گرژی و ئاڵۆزییه‌كی زۆری تێكه‌وتبوو، هه‌ندێك لایه‌نی سیاسی وایان ده‌بینی دۆخه‌كه له كۆنترۆڵ ده‌رچووه و، شه‌ڕی نێوان شیعه‌كان ده‌ستیپێكردووه و په‌ره‌ده‌سه‌نێت، به‌ڵام موقته‌دا سه‌در له گوتارێكی شه‌ش خولهكیدا توانی ئه‌و ئاگره‌یه بكوژێنێته‌وه و رێگری له فیتنه‌یه‌كی گه‌وره بگرێت، هه‌ربۆیه هه‌ڵوێسته‌كه‌ی سه‌در له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی سه‌كرده سیاسییه‌كانه‌وه پێشوازی لێكرا.
جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وازهێنانی موقته‌دا سه‌در به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له كاری سیاسی وایكرد خۆپیشاندانه‌كانی عێراق بهرفراوانترببن و گرژی و ئاڵۆزییان تێبكه‌وێت، چونكه پێشووتر ره‌وتی سه‌در لیژنه‌یه‌كی دانابوو به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی خۆپیشاندانه‌كان، به‌ڵام كاتێك لیژنه‌كه نه‌ماوه، كۆنترۆلیش له‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان نه‌ما، چه‌ك به‌كارهێنرا و گرژی و ئاڵۆزییان تێكه‌وت.
له‌باره‌ی كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی دوێنێی موقته‌دا سه‌در كه داوای له لایه‌نگرانی كرد له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا بكشێنه‌وه، د.به‌شیر حه‌داد رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر سه‌در ئه‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌ی سازنهكردبا، دۆخی عێراق به‌ته‌واوه‌تی تێكده‌چوو و گرژی و ئاڵۆزییه‌كان هه‌موو عێراقیان ده‌گرته‌وه، به‌ڵام له‌دوای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه چاوه‌ڕێده‌كه‌ین هاوكێشه‌یه‌كی سیاسی نوێ له عێراق دروستببێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مانی عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته، ناوبراو رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ده‌ستووری عێراق، په‌رله‌مانی ئێستای عێراق ده‌توانێت دانیشتن ئه‌نجامبدات و خۆی هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و جارێكی دیكه هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ئه‌نجامبدرێن، دادگای فیدراڵیش ده‌توانێت له‌سه‌ر بنه‌مانی پابه‌ند نه‌بوونی په‌رله‌مانی عێراق به‌واده دهستووریهكهی بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ، ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
له‌باره‌ی پارته سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و یه‌كگرتنیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق، جێگری پێشووی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، گه‌لی كورد خاوه‌ن دووز “قه‌زیه”ـیه، هه‌ر لایه‌نێكی سیاسی مافه ده‌ستووریه‌كانی بۆ دابین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه رێكده‌كه‌ون و حكومه‌تی نوێ پێكده‌هێنن، كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌بووه‌ته به‌شێك له‌و ناكۆكه سیاسییانه‌ی ئێستا نێو ماڵی شیعه‌دا هه‌ن.
رۆژی سێشه‌ممه 30ـی ئابی 2022، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای له لایه‌نگرانی كرد كۆتایی به خۆپیشاندانه‌كان بهێنن و ناوچه‌ی سه‌وز چۆڵبكه‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌ر لایه‌نگرێكی سه‌در نه‌كشێته‌وه، ئه‌وا به‌شێك نییه له ره‌وتی سه‌در. له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، سه‌در داوای له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق كرد به‌یه‌كه‌وه هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌كردنی كێش و گرفته‌كانی عێراق بده‌ن، سوپاسی هێزه ئه‌منییه‌كان و حه‌شدی شه‌عبیشی كرد و رایگه‌یاند، هێزی شه‌عبی نه‌بووه ته‌قه‌ی كردووه و خۆپیشانده‌رانی كوشتووه، به‌ڵكوو سه‌ركرده‌كانیان بوونه ئه‌وانیان هانداوه.