مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: پێویستە چەک بۆ پاراستنی عێراق بەکاربهێنرێت، نەک ململانێی دەسەڵات، هەر یەکەیەکی سەربازی دەبێت بەپێی پسپۆڕی و بەرپرسیارێتیەکانی کە بە یاسا دیاری کراوە مامەڵە بکات، هەروەها ڕێنمایی و پلان و بڕیاری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان لە جموجۆڵ و ئەرکەکاندا جێبەجێ بکات.
ڕاشیگەیاند: هۆشداری دەدەم ئەگەر بیانەوێت بەردەوام بن لە وروژاندنی ئاژاوە و ململانێ و ناتەبایی و ناکۆکی، من هەنگاوی ئەخلاقی و نیشتمانپەروەری خۆم دەنێم بە ڕاگەیاندنی دەستبەرداربوونم لە پۆستەکە.
سەرۆک وەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە عێراق بخرێتە پێش بەرژەوەندی و هەموو هەموو بەرژەوەندییەکانەوە، خەڵکی عێراقیش لەپێش ویژدانی نیشتمانییەوە بێت.