چەند بڕیارێکی نوێ لە موقتەدا سەدرەوە

دوای بڕیاری وازهێنانی یەکجاری لە سیاسەت، نووسینگەی تایبەتی سەدر سێ بڕیار و فەرمانی ئاراستەی لایەنگرانی کرد.

نووسینگەکە لە ئاگادارییەکەدا کە بەناوی ساڵی گۆڕانکارییەوە بڵاویکردووەتەوە و داوایکردووە، نابێت بە هیچ جۆرێک بەناوی تەیاری سەدرەوە دستەوەردان لە کاروباری سیاسیی و حکومیدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهیچ جۆرێک نابێت درووشم و هوتافی سیاسی و شتی دیکە بەناوی تەیاری سەدرەوە بەرزبکرێتەوە.

هەروەها نووسینگەی سەدر دەشڵێت “بەهیچ جۆرێک نابێت هیچ دەزگایەکی میدیایی و لەناویاندا پەیج و ئەکاونت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەناوی تەیاری سەدرەوە دروستبکرێن و بەکاربهێنرێن”.

ئەمڕۆ دووشەممە 29/8/2022، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەستبەرداربوونی خۆی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند و زۆرینەی دامودەزگاکانی سەر بە رەوتەکەشی داخست

ھەواڵی زیاتر