رۆژنامەی ھەولێر

  سەدر بڕیاری وازهێنانی خۆی لە کاری سیاسی ڕاگەیاند

ڕێبەری ڕەوتی سەدر ئەمڕۆ دووشەممە 29ـی 08ـی 2022 وازهێنانی هەمیشەیی لە سیاسییەت ڕاگەیاند.

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: وازهێنانی هەمیشەیی خۆم لە سیاسەت و داخستنی سەرجەم دامودەزگاکانم ڕادەگەیەنم.

ئەوەشی خستەڕوو کە  جگە لە مەزارگەی پیرۆز و مۆزەخانەی پیرۆز و دەستەی کەلتووری واز لە هەموو ئەوانەی دیکە دەهێنێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هەمووان لەلایەن منەوە ئازادن، ئەگەر مردم یان کوژرام داوای فاتیحە و دوعاتان لێ دەکەم.