ئەمڕۆ دووشەمە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بۆ چەند پرسێك کۆ دەبێتەوە.
لەمبارەیەوە خانزد دزەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر لە هۆڵی ئەنجوومەنی پاێزگا کۆبوونەوەی ژمارە (103)ی خۆی ئەنجام دەدات.
گوتیشی: تەوەرێکی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە نووسراوی پارێزگای هەولێر ژمارە 1088 لە 22/88/2022، تایبەت بە لیستی پێشنیازی سەرۆک و جێگری ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەوانیی قەزای عەنکاوە، لەگەڵ ئامادەبوونی دوو نوێنەری کۆمەڵگای مەدەنی و، دووەم تهوهریش تایبهته به ئەنجوومەنی قەزای شەقڵاوە. ڕاشیگەیاند:خۆێندنەوە بۆ ڕاپورتی لێژنەی شارەوانی دهكرێ.