پیاوێک ژنەکەی خۆی سوتاند

لە شاری بەغدای پایتەختی عێراق، پیاوێک ئاگری لە ژنەکەی بەردا و دوای گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە ویستی بیخنکێنێت، دوای ئاشکرابوونی ڕووداوەکە ژنەکە گیانی لەدەستدا و پیاوەکەش دەستگیرکرا.    

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی ناوخۆی عێراق (دووشەممە 29-8-2022) ڕایگەیاند، “مەفرەزەکانی پۆلیسی بەغدا توانیان پیاوێک دەستگیر بکەن کە ئاگری لە ژنەکەی بەرداوە و دواتر لە نەخۆشخانە هەوڵی خنکاندنی داوە دوای ئەوەی بۆ چارەسەری پزیشکی گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە.”   

ئاماژەی بەوەشکردووە، “پیاوەکە هەوڵی داوە بە پشتییەک ژنەکەی بخنکێنێت، دوای ئەوەی کارمەندانی نەخۆشخانە پێیان زانیوە، هەڵهاتووە.”   

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، پێش مردنی، ژنەکە وتوویەتی، “هاوسەرەکەم نەوتی پێدا کردووم و سوتاندوومی، داواشی لێکردم بە کەسوکارەکەم نەڵێم.”   

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، بەهۆی سەختی برینەکەی ژنەکە گیانی لەدەستداوە و پیاوەکەش دەستگیرکراوە و ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.   

ھەواڵی زیاتر