لە پاکستان ژمارەی گیانیان لەدەستدان بەهۆى لافاوەوە 1000 كەسی تێپەڕاند

بارانە وەرزییەکانی پاکستان بە نەرێنی کاری لەسەر ژیانی 33 ملیۆن کەس کردووە و دەیان هەزار کەسیشی ئاوارە کردووە.

بەگوێرەی دوایین ئامارەكان كە لەلایەن ئاژانسی نیشتمانی بەڕێوەبردنی کارەساتە سروشتییەكانی پاكستان، بڵاوكراوەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەو باران بارینە بەخوڕەی لە 14ی حوزەیرانەوە تاکو ئێستا سەرانسەری ولاتەكەی گرتووەتەوە بۆ ھەزار و 33 كەس بەرزبووەتەوە و ژمارەی برینداربوونیش گەیشتووەتە نزیكەی ھەزار و 500 کەس.

هاوکات ژمارەیەکی زۆر پرد بەهۆی بارانەکانەوە رووخاون و چەندین کیلۆمەتر رێگا زیانیان بەرکەوتووە و زەوی کشتوکاڵی ژێرئاو کەوتوون.

فەرمانگەی كەشناسی پاکستانیش دەڵێت: لە ساڵی 1961ـەوە بەم رێژەیە باران نەباریووە.

ھەواڵی زیاتر