هێمن هەورامی: دەبێ وادەی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان بە پێویستی دەزانێت، بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان هاوشێوەی عێراق تووشی پشێوی نەبێت و نەكەوێتە بۆشایی یاساییەوە، وادەی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە.

ئەمڕۆ هێمن هەورامی، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پرێس كۆنفرانسێكی ئەنجام دا و تێیدا لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستانەوە رایگەیاند، بۆ ئەوەی وەكوو عێراق نەكەوینە نێو بۆشایی یاسایی و دەستووری، دەبێ وادەی پەرلەمانی كوردستان درێژ بكرێتەوە.

ڕوونیشی كردەوە كە ئەو درێژكردنەوەیە بۆ هەمواری یاسای هەڵبژاردن و رێككەوتنە لەسەر كاراكردنەوەی كۆمسیۆن.

هاوكات ئاماژەی بەوە كرد كە داوایان لە فراكسیۆنەكان كردووە بۆچوونی خۆیان لەمبارەیەوە ئامادە بكەن و لایەنە سیاسییەكانیش ڕێك بكەون. گوتیشی: چاوەڕێ دەكرێ لە مانگی ئەیلوولی داهاتوودا رێككەوتن لەبارەی هەڵبژاردن بكرێت.

هێمن هەورامی ئاشكرای كرد كە رۆژی پێنجشەممە ١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و تێیدا خوێندنەوەی یەكەم و دووەم بۆ ژمارەیەك پرۆژەیاسا دەكات كە گرنگترینیان پرۆژەیاسای ئەنجوومەنی شوورا و وەزارەتی پەروەردەن.

ھەواڵی زیاتر