سێ پرۆژەی تایبەت بە ئاوی خواردنەوە لە هەولێر جێبەجێ دەكرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر جێبەجێكردنی سێ پرۆژەی خزمەتگوزاریی درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو و دروستكردن و دانانی ئامێری كلۆر لە سنووری شارۆچكەكانی هەولێر و بۆ ئەو مەبەستەش گوژمەیەك خەرج دەكرێت.
گوژمەكە بریتییە لە 35 ملیۆن دینار و لەسەر داهاتی بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێرە، پرۆژەكانیش پێكهاتوون لە دروستكردن و دانانی 100 ئامێری كلۆر لە جۆری تیوب و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە گەڕەكی ئەنفال لە شارۆچكەی بەحر و درێژكردنەوەی تۆڕی ئاو لە كۆمەڵگەی شاوێس.

ھەواڵی زیاتر