فازڵ مه‌وات سه‌ركرده له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا ئاشكرای ده‌كات، داواكارییه‌كه‌ی وه‌زیری سه‌در بۆ دوورخستنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشووتر له‌عێراقدا پله و پۆستیان هه‌بووه، ره‌تده‌كه‌نه‌وه.
مه‌وات ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ئه‌و پێشنیازه‌ی وه‌زیری سه‌در جێبه‌جێ ناكرێت، چونكه هیچ مادده‌یه‌كی ده‌ستووری و یاسایی نییه رێگه له‌و هێزه سیاسیانه بگرێت كه پێشتر له حكومه‌تدابوونه به‌شداری له حكومه‌ته‌كانی داهاتوودا نه‌كه‌ن.
ئەو سەرکردەیەی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا گوتیشی: زۆربه‌ی هێزه سیاسییه‌كان خاوه‌نی پێگه و لایه‌نگری خۆیانن و په‌یوه‌ست نابن به مه‌رجی لایه‌نێكی سیاسییه‌وه.
دوێنێ شه‌ممه 27ـی ئابی 2022، ساڵح محه‌ممه‌د، وه‌زیری سه‌در له‌باره‌ی دوایین پێشهاته‌كانی عێراق توتیتێكی كرد و تێیدا رایگەیاند، نابێت هیچ لایه‌نێكی سیاسی، كه له‌دوای داگیركاریی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2003ـه‌وه به‌شداریان له پرۆسه‌ی سیاسی عێراقدا كردووه، له پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقدا به‌شدارببن، به‌ره‌وتی سه‌دریشه‌وه.
وه‌زیری سه‌در باسی لەوەکردبوو، پێویسته له‌ماوه‌ی 72 كاتژمێری داهاتوودا رێككه‌وتنێك له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقدا واژۆ بكرێت، به‌مه‌به‌ستی به‌شدارینه‌كردنیان له پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراقدا.