ئەو کۆچبەرانەی لەنێو دەریای یۆناندا گیریان خواردبوو، رزگارکران

لەرۆژی پێنجشەممەوە ژمارەیەک کۆچبەری کورد کە زۆربەیان هاونیشتمانیی رۆژهەڵاتی کوردستان بوون  لەنێو دەریادا لەنێو بەلەمێکدا لە یۆنان گیریان خواردبوو،ئەوان لەڕێگەی ڤیدیۆیەکەوە داوای بە هاناوەچوونیان دەکرد.

ئەو کۆچبەرانە کە ژمارەیان 80 کۆچبەر دەبێت ئێوارەی ئەمڕۆ لەرێگەی گرتەیەکی ڤیدیۆییەوە رایانگەیاند، کە دوای فشارەکانی رێکخراوەکانی بواری کۆچبەران و بانگەوازەکەیان بۆ بەهاناوەچونیان، لەلایەن پۆلیسی دەریایی یۆنانەوە رزگارکراون

نوێنەری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکان لە ئەوروپا دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی کە هێزی دەریاوانیی یۆنان بە ئەوانی داوە، کۆچبەرەکان دەنێردرێنە دوورگەیەک و رەنگە دواتر بگوازرێنەوە بۆ کەمپێکی یۆنان ” بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە کە ئەوان دیپۆرتی تورکیا دەکرێنەوە یاخود نا

ھەواڵی زیاتر