چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

کەسێك لە نۆرەی وەرگرتنی گاز لە کەرکووك کوژرا

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌كی كوردی پارێزگای كه‌ركووك به‌ گولـله‌ له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌به‌وه‌ بریندار ده‌كرێ و دواتریش به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ گه‌ڕه‌كی 16ی ئابی كه‌ركووك هاووڵاتییه‌كی كورد له‌لایه‌ن هاووڵاتییه‌كی عه‌ره‌به‌وه‌ ته‌قه‌ی لێ ده‌كرێ و بریندار ده‌كرێ.

كێشه‌كه‌ له‌ نۆره‌گرتنی‌ وه‌رگرتنی گازی ئۆتۆمبێڵی بارهه‌ڵگر دروستبووه‌ و هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه‌ كه‌ یه‌كێكیان كورد و ئه‌وی تریان عه‌ره‌به‌ بووه‌ته‌ ده‌مه‌قاڵه‌یان و له‌ ئه‌نجامدان هاووڵاتییه‌ كورده‌كه‌ گولـله‌یه‌كی به‌ركه‌وتووه‌ و به‌ سه‌ختی بریندار كراوه‌‌.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دوای گه‌یشتنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك و به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌، هاووڵاتییه‌ كورده‌كه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌ ڕووداوه‌كه‌، سەرچاوەیەک ڕاگه‌یاند: ئه‌و هاووڵاتییه‌ كورده‌ی كوژراوه‌‌ ناوی (محه‌مه‌د حه‌سه‌ن)ه‌ و خه‌ڵكی گه‌ڕه‌كی له‌تیفاوه‌ی شاری كه‌ركووكه‌، هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌كه‌ش خه‌ڵكی گه‌ره‌كی قادسییه‌یه‌ و دانیشتووی شاری كه‌ركووكه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ دوای ڕووداوه‌كه‌ هاووڵاتییه‌ كورده‌كه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك كراوه‌، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ كه‌مێك پێش ئێستا گیانی له‌ده‌ست دا.

وێنه‌.. قوربانییه‌كه‌ له‌ كاتی گه‌یشتنی به‌ نه‌خۆشخانه‌ و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی