بەهۆی لافاو پاکستان باری لەناکوی نیشتیمانی راگەیاند
ئه‌مڕۆ هه‌ینی حكوومه‌تی پاكستان باری له‌ناكاوی نیشتمانی ڕاگه‌یاند به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییانی لافاوه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یان كه تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی 937 كه‌س ڕاگه‌یه‌نراوه.
حكوومه‌تی پاكستان دوای كۆبوونه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له‌ی 3 كاتژمێری، ئه‌مڕۆ هه‌ینی باری له‌ناكاوی وڵاتی ڕاگه‌یاند و داوای له سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد ده‌ست به هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و ڕزگاركردنی ئه‌و هاووڵاتییانه بكه‌ن كه به‌هۆی لافاوه‌وه بێ سه‌روشوێن و له ماڵه‌كانیان ده‌ربه‌ده‌ر بوون.
نووسینگه‌ی شه‌هباز شه‌ریف سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌هۆی لافاوه‌وه زیاتر له 30 ملیۆن هاووڵاتی پاكستانی ئاواره و سه‌رگه‌ردان بوون، زۆرینه‌شیان ماڵ و حاڵیان تێكچووه و ئێستا له ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
سه‌رۆك وه‌زیرانی پاكستان فه‌رمانێكی به په‌له‌ی ئاراسته‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی كرد و داوای لێ‌كردن بچن به هانا و یارمه‌تیدانی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی كه پێویستییان به هاوكاری و رزگاركردن هه‌یه.
شه‌هباز شه‌ریف داواشی له نوێنه‌ری وڵاتان له پاكستان كرد هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش به وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن بۆ ڕزگاركردنی هاووڵاتییان.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌گوێره‌ی داتاكان تا ئێستا گیانله‌ده‌ستدانی 937 پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.