بەڕێزان/سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
بەبۆنەی (٢٧)مین ساڵیادی دامەزراندنی بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، ئومێدەوارین ھەمیشە لە پێشکەوتن و سەرکەوتندا بن.
لەم بۆنەیەدا دووبارە جەخت لەسەر ھاوپەیمانیی و دۆستایەتی بەھێزی نێوانمان و سووربوون لەسەر پتەوکردنی بنەما هاوبەشەکانی خەبات و تێکۆشانی مەدەنیانە و دیموکراسیانە دەکەینەوە بەمەبەستی بەدیھاتنی ئامانجە ھاوبەشەکانمان.
لەو یادەدا ھەوڵ و تێکۆشان و مێژووی خەباتی ئێوە بەرز دەنرخێنین و، جەخت دەکەینەوە لە سەر ئەوەی ھەلومەرجی ئەمڕۆی کوردستان وادەخوازێ سەرجەم ھێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بەوپەڕی بەرپرسیاریەتی و یەکڕیزییەوە ئەرکە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان رابپەڕێنن و لەپێناوی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەل و وڵاتەکەمان درێغی نەکەین و ھەوڵی جددی بدەین بۆ زیاتر پتەوکردنی هاوخەباتی و یەکدەنگیی ھێز و لایەنە سیاسیەکان و بەدیھێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی گەلەکەمان.
جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین و. هەر سەرکەوتوو بن…
مەکتەبی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ـی٨ـی