بە بڕیاری مەسرور بارزانی کۆمەکی خاوەن پیداویستییە تایبەتەکان بەردەوام دەبێت

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند: “لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردن بە گشت چین و توێژەکانی ھەرێمی کوردستان و لەپێناو زامنکردنی ماف و ئیمتیازاتی کەمئەندامان و خاوەن پێداویستی تایبەت، بە رەچاوکردن و لەبەرچاوگرتنی بژێوی ژیانیان، ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی ئابی 2022، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بڕیاردرا بە بەردەوامبوونی پێدانی کۆمەکی کەمئەندامی بۆ ئەو خاوەن پێداویستیە تایبەتانەی کە لە ھەمانکاتدا مووچەی میراتگری خانەنشینی وەردەگرن”.

بەگوێرەی داتایەکی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، مانگانە حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە بڕی نۆ ملیار و 200 ملیۆن دینار دەداتە 107 هەزار کەمئەندام، دوای چاکسازی حکومەت لە لیستی مووچەخۆران لە پشکنین دەرکەوتووە ژمارەیەک لەو کەسانەی بەناوی خانەنشین مووچە وەردەگرن بە نایاسایی مووچەکەیان وەرگرتووە.

ھەواڵی زیاتر