پەیامی پیرۆزبایی سەرۆک بارزانی بۆ دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری

بەناوی خودای گەورەو میهرەبان

بەبۆنەی دانانی پاتریارکی نوێی کەنیسەی ڕۆژهەڵاتی ئاشووری لە جیهان،  پیرۆزبایی لە قەداسەتی پاتریارک مار ئاوای سێیەم دەکەم و ھیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم.

ھیوادارم دەستبەکاربوونی قەداستی پاتریارک مار ئاوای سێیەم ببێتە ھۆی پەرەپێدان و قوڵتربوونی کولتووری پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان و ئاشتی و ئارامی لە ناوچەکەمان و جیهاندا.

هەر لێرەشدا جەخت لەوە دەکەمەوە کە کوردستان وەک تابلۆی جوانی پێکەوەژیان و ئازادی ئایینی و بیرورا دەمێنێتەوەو ھیچ ھێزێک ناتوانێ ئەو ئاشتی و جوانی و پێکەوەژیانە تێکبدات.

ھەواڵی زیاتر