چوارشەممە, تشرینی دووه‌م 27, 2024

بۆ یەکەمجار مۆڵەتی شوفێری لە کوردستان بە سیستەمی دیجیتاڵی دەردەهێنرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئابی 2022، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێری کرد و سیستەمی دیجیتاڵی مۆڵەتی شوفێری خستە کار، هاوکات گوتەیەکی پێشکەش کرد.
پوختەیەکە لە گوتەکانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان:
• ئەمە جێی دەستخۆشییە و سوپاسی وەزارەتی ناوخۆ دەکەم.
• ئەمە دەبێتە بنەمایەک بۆ کۆکردنەوەی داتای هاووڵاتییانی کوردستان.
• دەبێتە بنەمایەک بۆ خزمەتگوزارییەکانی تریش کە بەشێوەی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێت.
• کۆکردنەوەی داتا لە هاووڵاتییان هاوکارییەکی زۆری حکوومەت دەکات بۆ ئەوەی بتوانێت خزمەتگوزارییەکانی تر بەخێرایی ئەنجام بدات، هاووڵاتییانیش زیاتر بتوانن سوود لەو جۆرە خزمەتگوزارییانە وەربگرن.
• ئێمە لە شێوازی بەکارهێنانی کاغەز و رۆتینێکی دوورودرێژ هاتین بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی خێرا کارەکان ئەنجام بدەین.
• ئەم جێی دەستخۆشییە و جێی ئومێدە، قۆناغێكی نوێیە و قۆناغێکی سەردەمییانەیە بۆ ئەوەی لەمەودوا بەماوەیەکی خێراتر کاروباری هاووڵاتییان بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێن.
• دەستخۆشی لە هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەم کە کاریان تێدا کردووە و پیرۆزباییش لە خەڵکی کوردستان دەکەم.

ده‌قی گۆڕانكارییه‌كان له‌سیسته‌می نوێی هاتووچۆ: 


دەقی گۆڕانکارییەکان:

– هەڵگر دەتوانێت ماتۆرسکیل لێبخوڕێت و نابێ تەمەنی لە 16 ساڵ کەمتر بێت.

– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی ساڵۆن بکات و 18 ساڵ کەمتر نەبێت.

– هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێل بە عارەبانەوە لێبخوڕێت و پێویستە 18 ساڵی تەواو کردبێت.

– هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی گەورە لێبخوڕێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت و پێویستە هەڵگری مۆڵەتی جۆری B هەبێت.

– دەبێ هەڵگری مۆڵەتی C1 بێت و 20 ساڵ کەمتر نەبێت، هەڵگر دەتوانێت ئۆتۆمبێلی بە عارەبانە یان نیمچە عارەبانە لێبخوڕێت
هەڵگر دەبێ مۆڵەتی B هەبێت و 20 ساڵی تەواو کردبێت.

– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی (قاتیرە و مەقتوورە) بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت و هەڵگری مۆڵەتی جۆری C بێت
هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاسی 16 سەرنشین بکات و دەبێ 20 ساڵی تەواو کردبێت.

– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری پاس و راکێشانی عەرەبانەیەک بکات.

– هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

– هەڵگر دەتوانێت هەموو جۆرە ئۆتۆمبێلێک بە عارەبانەوە لێبخوڕێت، پێویستە تەمەنی 20 ساڵ بێت.

بۆ یەکەمجار مۆڵەتی شوفێری لە کوردستان بە سیستەمی دیجیتاڵی دەردەهێنرێت– هەڵگر دەتوانێت شۆفێری ئۆتۆمبێلی کشتوکاڵی و بیناسازی بکات، دەبێ 18 ساڵی تەواو کردبێت.