ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.
کونسوڵی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی