شیلان عوسمان دڵی لە چی شکاوە؟

هونەرمەندی گۆرانیبێژ، شیلان عوسمان دوایین بەرهەمی خۆی بڵاو كردەوە، كە ماوەی سێ ساڵە تۆمار كراوە.

شیلان عوسمان لە لاپەڕەی فەیسبوكی خۆی لەگەڵ بڵاوكردنەوەی نوێترین و دوایین بەرهەمیدا رایگەیاند، “پێم خۆش بوو لێرەوە دوایین بەرهەمی خۆمتان بە دڵێکی شکاوەوە پێشکەش بکەم، ئەو بەرهەمە کە ماوەی 3 ساڵە تۆمار کراوە و هیچ شوێنێک نەهات بە دەممەوە کاری کلیپ و سپۆنسەریم بۆ بکەن”.
گوتیشی: “پێم خۆش بوو لێرەوە، کە تەنیا بە ڤیدۆیەکی جوانی سروشتی کوردستانەوە پێشکەشتان بکەم، چونکە وام هەست دەکرد وەک ئەوەی ئەم بەرهەمەم مردبێت و خستبێتمە ژێر گڵەوە”.
شیلان عوسمان ساڵی 1980 لە شاری سلێمانیدا لەدایك بووە؛ لە ساڵی 1994ەوە دەستی بە كاری هونەری كردووە؛ دوای سێ ساڵ یەكەم بەرهەمی بە ناوی “عەشق باران” تۆمار كرد؛ خاوەنی چەندین بەرهەمی تۆماركراوی خۆیەتی، ماوەی چەند ساڵێكە لە بڵاوكردنەوەی كاری نوێ وەستاوە.

ھەواڵی زیاتر