خوشكه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكوور، له‌به‌رامبه‌ر داوایه‌كی سه‌رۆكی كۆریای باشوور، بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له پرۆگرامی ئه‌تۆمی، په‌یامێكی ئاراسته كرد و گوتی: “ده‌مت داخه“.
كیم ی‌و-جۆنگ، خوشكی سەرۆكی كۆریای باكوور (كیم جۆنگ) و جێگری یەكەمی سەرۆكی لیژنەی ناوەندی پارتی كرێكاران، ئه‌مڕۆ (هه‌ینی 19ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، وه‌ڵامی یۆن سوك یۆڵ سه‌رۆكی كۆریای باشووری دایه‌وه، كاتێك داوایكردبوو له به‌رامبه‌ر ده‌ستهه‌ڵگرتن له به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی، هاوكاری دارایی پێشكه‌ش به كۆریای باكوور بكات، جۆنگ رایگه‌یاند، وا چاكتره سه‌رۆكی كۆریای باشوور ده‌می دابخات، پشێوی دروست نه‌كات.
ناوبراو كۆریای باشووری به هۆكاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تباركرد، هۆشداریدا و گوتی: “ئه‌گه‌ر شتی له‌مجۆره دووباره بێته‌وه، وه‌ڵامێكی كوشنده‌مان ده‌بێت”.
وه‌زیری (یه‌كڕیزی) كۆریای باشووریش وه‌ڵامی خوشكه‌كه‌ی سه‌رۆكی كۆریای باكووری دایه‌وه و رایگه‌یاند، قسه‌كانی كیم ی‌و-جۆنگ، بێڕێزییه.
زانایانی ئه‌مه‌ریكی له‌گه‌ڵ شاره‌زایانی كۆریای باشوور، توێژینه‌وه‌یه‌كیان له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرشی ئه‌تۆمی له‌لایه‌ن كۆریای باكوور بۆ سه‌ر تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن و سیۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور، ئه‌نجامداوه، به گوێره‌ی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی “38 North” ژماره‌یه‌كی زۆر قوربانی لێده‌كه‌وێته‌وه.
به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كه، ئه‌گه‌ر پیۆنگ یانگ هێرشی ئه‌تۆمی بكاته‌سه‌ر پایته‌ختی هه‌ر دوو وڵاته‌كه، زیاتر له 2 ملیۆن كه‌س ده‌بنه قوربانی و ده‌كوژرێن.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته‌كه كه له‌لایه‌ن شاره‌زایه‌كه‌وه به‌ناوی “مایكل زاگۆریك” پێشكه‌شكراوه، ژماره‌ی بریندارانی ئه‌و هێرشه ده‌گاته نزیكه‌ی 8 ملیۆن كه‌س، به‌ڵام ئه‌وه كاتێك رووده‌دات ئه‌گه‌ر كۆریای باكوور هه‌رچی چه‌كی ئه‌تۆمی هه‌یه به‌كاریبهێنێت”. راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه “كۆریای باكوور نزیكه‌ی 20 – 25 كڵاوه‌ی ئه‌تۆمی جه‌نگی به قه‌باره‌ی 15 – 25 كیلۆته‌ن هه‌یه