سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، به بڕى ملیارێك و 289 ملیۆن دینار، له هه‌ولێر ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 19/8/2022، سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە بڕی زیاتر لە ملیارێک و 289 ملیۆن دینار، ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ دەکات”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پڕۆژەکان، پڕۆژەی خزمەتگوزارین و لەسەر داهاتی 15%ی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر جێبەجێ دەکرێن، بە ئەنجامدانی پڕۆژەکان خزمەتێکی زۆری دەبێت بۆ هاووڵاتییانی شاری هەولێر.
پڕۆژەکان بریتین لە:
1- پڕۆژەی قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی دووەم.
2- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری پشت گۆڕستان/ قۆناغی سێیەم.
3- قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە گەڕەکی ڕۆشنبیری تەنیشت مارکێتی شیلانە.
4- دروستکردنی شەقامەکانی گەڕەکی سەربەخۆیی کەرتی نۆ هه‌زار قۆناغی دووەم سێبەردان.
5- قاشتەکردنی شەقامی دووسایدی هانا ستی لە شەقامی کۆیە تاوەکوو بەنزینخانەی هامان.
سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی هه‌ولێر له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ڕوونیشى كردووه‌ته‌وه، لە ماوەی ڕابردوودا دەیان پڕۆژەی دیکەی خزمەتگوزاری لە لایەن تیمەکانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، لە سنووری سەرجەم شارەوانییەکان ئەنجام دراون، کاری دیکەی زۆر کراون، دەرخستەی چەندین پڕۆژەی دیکە ئامادە کراوە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی، کاریان لەسەر دەکرێت.