پێنجشەممە, تشرینی دووه‌م 28, 2024

سلێمانی.. یه‌كێك له‌ دوو ئافره‌ته‌ سووتاوه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو گیانی له‌ده‌ست دا 

یه‌كێك له‌و دوو ئافره‌ته‌ی كه‌ شه‌وی ڕابردوو له‌ شاری سلێمانی به‌ هه‌ڵه‌ به‌نزینیان له‌ موبه‌ڕیده‌ كردبوو و سووتابوون، به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی گیانی له‌ده‌ست دا.

شه‌وی ڕابردوو دوو ئافره‌ت له‌ گه‌ڕه‌كی خه‌بات له‌ شاری سلێمانی به‌ هه‌ڵه‌ به‌نزینیان له‌ موبه‌ڕیده‌ كردبوو و به‌هۆیه‌وه‌ سووتابوون و گه‌یه‌نرابوونه‌ نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی.

شه‌وی ڕابردوو ئاماژه‌ به‌وه‌درابوو كه‌ به‌هۆی زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌، دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كان خراپه‌.

به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی كاتژمێر 8:30 هه‌ر به‌هۆی خراپی ته‌ندروستی و زۆری ڕێژه‌ی سووتانه‌كه‌یه‌وه‌، ئافره‌ته‌كه‌ گیانی له‌ده‌ست دا.