- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له قۆناخی پاڵاوتنه‌كانی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگ ئه‌م یارییانه ده‌كرێن: (كارباغ ئیگدام ئازه‌ربایجان ـ ڤیكتۆریا پلزن چیك) كات 07:45 خوله‌كی شه‌و، (ماكابی حه‌یفا ئیسرائیل ـ سرڤینا زڤیزدا سڕبیا) كات 10:00ـی شه‌و، (دینامۆ كێیڤ ئۆكراینا ـ بێنفیكا پورتوگال) كات 10:00ـی شه‌و.
- رۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یلی به‌ریتانیا: كارگێری یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ده‌یه‌وێت بیر له هه‌موو ئه‌و ئۆفه‌رانه بكاته‌وه كه بۆ گواستنه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ پێشكه‌شی ده‌كرێت.
- رۆژنامه‌ی سه‌نی به‌ریتانیا: تێن هاگ راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد ڕای خۆی گۆڕیوه و ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری كریستیانۆ رۆناڵدۆ بێت.
- ئیدۆ ئاگێری رۆژنامه‌نووسی ئیسپانیا و هاوڕێی نزیكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌ڵێت: رۆناڵدۆ هیچ كاتێك خۆی پێشكه‌شی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید نه‌كردووه و تا ئێستاش دیێگۆ سیمیۆنی راهێنه‌ری ئه‌و یانه‌یه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی دۆن ده‌كات.
- داروین نونێزی هێرشبه‌ری ئۆروگوایی نوێی یانه‌ی لیڤه‌رپوول به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس كارتی سووری راسته‌وخۆی وه‌رگرت به‌شداریی له 3 یاریی داهاتووی یانه‌كه‌ی ناكات.
- پاتریك ڤیێرا راهێنه‌ری فه‌ره‌نسی یانه‌ی كریستاڵ پاڵاس: به‌ده‌ستهێنانی خاڵێك له دژی لیڤه‌رپوول له نێو یاریگه‌ی ئانفیڵد ئه‌نجامێكی باشه و سووپاسی یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م ئاستێكی به‌رزیان پێشكه‌ش كرد.
- ئانجیل دی ماریا هێرشبه‌ری ئارجێنتینای یانه‌ی یوڤێنتۆس: دڵخۆشم له یه‌كه‌مین یاریی فه‌رمی له سێریا ئه‌ی به درێسی یوڤی گۆڵێك و ئاسیستێكم كرد.
- رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی: نێیمار داسێلڤا زانیویەتی ئەم هاوینە کیلیان مباپێ داوای لە بەرپرسانی پاریس سانجێرمان کردووە نێیمار بەڕێبکەن، کە لە دوایین یاریی یانەکەشیان بەرامبەر مۆنپیلیێ کێشەیان لەسەر جێبەجێکردنی لێدانی راستەوخۆ دروستبوو.
- رۆژنامه‌ی لكیپ: وابڕیارە نێیمار و مباپێ و کریستۆف گاڵتیێی لەبارەی جێبەجێکردنی لێدانی سزای ریال مەدرید کۆببنەوە کە دوای یارییەکەی مۆنپیلیێ راهێنەرەکەی پاریس سانجێرمان رایگەیاند مباپێ لێدانی سزای پاریس سانجێرمان جێبەجێ دەکات و دوای ئەو نێیمار جێبەجێی دەکات.
- رۆژنامه‌ی ماركا: كارگێری مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ماتیۆس كۆندای یاریزانی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید له گفتووگۆدایه بۆ ئه‌وه‌ی به 50 ملیۆن یۆرۆ بیگوازنه‌وه.
- كارگێری چێڵسی له‌سه‌ر راسپارده‌ی تۆماس توخێلی راهێنه‌ری ئه‌ڵمانی له هه‌وڵه‌كانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆبامیانگ به‌رده‌وامن، به‌ڵام هێرشبه‌ره گابۆنییهكهی یانه‌ی بارسێلۆنا نایه‌وێت له یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بڕوات و متمانه‌ی چاڤی هێرناندێزی راهێنه‌ری به‌ده‌ستهێناوه.
- ماركۆ ڤیراتی ناوه‌راستكاری ئیتاڵی یانه‌ی پاریس سانجێرمان: لیۆنێل مێسی باشترین و نایابترین و خۆشه‌ویسترین یاریزانه، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی كه دژی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمانن ئه‌و یاریزانه‌یان خۆشده‌وێت، چونكه باشترینی مێژووه.
- رایان گیگز كاپتنی پێشووی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد: دڵنیام كریستیانۆ هاوشێوه‌ی من ده‌توانێت تا ته‌مه‌نی 40 ساڵی له یاریكردن به‌رده‌وام بێت، چونكه كریستیانۆ زۆر گرینگی به خواردن و خه‌و و ته‌ندروستی ده‌دات.