بەبۆنەی (٧٦) حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، د. ڕێواز فائق سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان پهیامێكى پیرۆزبایی ئاراستهى سەرۆك بارزانی و مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی و سەرجەم ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكات.
دهقى یهیامى سهرۆكی پهرلهمان:
بەڕێز سەرۆك مەسعود بارزانی
بەڕێزان لە مەكتەبی سیاسی
بەبۆنەی (٧٦) حەفتا و شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی، سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەین.
ھیوادارین ئەم یادە ببێتە مایەی گەشەی زیاتر لە كاری حزبی و سیاسیتان و ھەنگاونان بەرەو لێكگرێدانەوەی ڕایەڵە نیشتمانییەكان بە ئاراستەی یەكگوتاری و یەكخستنی نێوماڵی كورد لەم قۆناغە گرنگ و ھەستیارەدا و زاڵبوونی دیدگای نیشتمانی و نەتەوەیی بەسەر تێكڕای ڕوانگەكانی دیكەدا لەپێناو بەدیھێنانی ئامانجە لەمێژینەكانی گەلەكەمان و ژیان و گوزەرانێكی باشتر بۆ كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان و بەھرەمەندبوون لە گشت ماف و ئازادییەكان، بەرقەراربوونی سەقامگیریی سیاسی و كۆمەڵایەتی.
دووبارە پیرۆزباییتان لێدەكەین، ھەمیشە سەركەوتوو و سەرفرازبن.
د. ڕێواز فائق
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان
٢٠٢٢/٨/١٦